Skip to the content

هەواڵەکان

سەفین دزەیى لەگەڵ باڵیۆزى شانشینى بەلجیکا له‌ عێراق کۆبووەوە

 بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە له‌گه‌ڵ باڵیۆزى شانشینى بەلجیکا، نانیشتەجێ بۆ عێراق، باسیان لە بارودۆخى سیاسى و ئابوورى و بازرگانى و پەرەپێدانى مرۆیى کرد و تیشکیان خستە سەر دۆخى سیاسى عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسى پێکهێنانى کابینەى داهاتووى عێراق.

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزی دانیمارک لە عێراق کرد

بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی دانیماک لە عێراق سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازى لە ستیگ پیراس باڵیۆزى دانیمارک لە عێراق و شاندێکی یاوەرى کرد.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM کۆبووەوە

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاسی هاوکاری ڕێکخراوی نیودەوڵەتی کۆچی کرد بۆ هاوکاری و ئەنجامدانی چالاکیەکانی لە هەرێمی کوردستان و هاوکاریکردنیان لە کاتی هێنانەوەی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە لە بیلاڕووسیا گیریان خواردبوو.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆبووەوە

 لە دیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ د. هیشام ئەلعەلەوی بەرپرسی فەرمانگەی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق،  باس لە پرسەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و ناوچەکە کرا.

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى فلیپین لە عێراق کرد

لەکۆبوونەوەیەکدا جەخت لە پەرپێدانى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان لەگەڵ وڵاتى فلیپین، لە بوارەکانى کەلتوورى و ئابوورى و بازرگانى کرایەوە، بەتایبەتى کە ژمارەیەکى بەرچاو لە دەستی کاری فلیپینى لە عێراق کار دەکەن.

سەفین دزەیی: پایتەختی هەرێمی کوردستان بەردەوام ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانی تێدا بەرقەرارە

 بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بارەی هێرشەکانی دوێنێ شەوی هەولێر ڕایگەیاند،  پێویستە ئەم جۆرە هێرشە تیرۆریستییانە بەتوندی ئیدانە و سەرکۆنە بکرێت.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سیمینارێكی به‌ ناونیشانی "دیپلۆماسییەتی گشتی و میدیای نوێ" ڕێكخست

لە سیمینارێكدا، سامان سۆرانی، بەرپرسی ناوەندی پێگەیاندنی دیپلۆماسی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی ستافی پسپۆڕانی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ بەشکردن و گەیاندنی زانیاریی دەربارەی دیپلۆماسییەت و میدیا به‌رز نرخاند.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بۆ ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی هاووڵاتیان نه‌كردووه‌

نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا بە پێویستی دەزانێ ڕایبگەیەنێ کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکكەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی هاووڵاتیان نییە .

سەفین دزەیی پێشوازیی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و چەقبەستوویی سیاسی ناوچەکە، گفتوگۆی لەسەر کرا. لەهەمان کاتدا، دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری فیدڕاڵی سویسرا تیشکی خرایە سەر.

سەفین دزەیی پێشوازى لە کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

لە کۆبوونەوەیەکدا، پەیوەندی دووقۆڵی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەریتانیا و خواستی پەرەپێدانی زیاتر و دوایین سەردانی پڕ بایەخی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ لەندەن، تاوتوێ کرا.