لە کۆبونەوەکەدا، باس لە کاروچالاکیەکانى باڵیۆزخانەى بەنگلادیش لە عێراق و هەرێمى کوردستان کرا و تیشکخرایە سەر بوونى کرێکارى بەنگلادیشى لە هەرێمى کوردستان و پێشکەشکردنى هاوکارى باڵیۆزخانە بۆیان و هەماهەنگى کردن لەگەڵ دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەم مەبەستە.
هەواڵەکان

سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزى جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان کرد
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشکخرایە سەر دوایین پەرەسەندنەکانى گۆڕەپانى سیاسى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و پرسى پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو لە عێراق. هاوکات، باس لە بارودۆخى سیاسى ناوچەکە بەگشتى و تاوتوێی پرسە هەنووکەییەکان کرا.

سه‌فین دزه‌یی له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر سیروس و کونسوڵی گشتیی یۆنان له هه‌رێم کۆبۆوە
لە دیدارەکە، بابەتی پەیوەندییە دوولایەنەکان و بەردەوامی کار و هەماهەنگییەکان و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنیان لە داهاتوودا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا بەتایبەت لە بوارەکانی پەرەپێدانی توانای زانستی و ئاڵوگۆڕی و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی و پەروەردەیی و کەلتووریدا.

سه‌فین دزه‌یی پێشوازیی له شاندێكی ئاژانسی په‌ره‌پێدان و هه‌ماهه‌نگیی ئیتاڵی كرد
له دیدارێکدا، گفتوگۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیتاڵیا كرا و ئاستی كار و هاوئاهه‌نگییه‌كان لە ڕابردوو و ئێستا به گرنگ وه‌سف كرا، هاوکات باس له دۆخی مرۆیی و ئاواره‌بوونی ئه‌م دواییه‌ی خه‌ڵكی شه‌نگال كرا.

سه‌فین دزه‌یی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له هه‌رێم كۆبۆوه
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی باسی له دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێم و دۆخی ئاسایش و چه‌قبه‌ستوویی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كرد

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازیی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد
لە کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن، بەرەوپێشبردنی کەرتی ئابووری و وەبەرهێنان لەنێوان هەرێم و ئەورووپا، بە تایبەتی بەلجیکا باسی لێوە کرا

یادی ۱٥ ساڵەی دۆستایەتی گەلی کورد و ڕووس بەرز ڕاگیرا
له یادی ۱٥ ساڵەی دۆستایەتی و دروستکردنی پەیوەندیی دیپلۆماسی گەلی کورد و ڕووس، بەرپرسی فەرمانگە ئاماژەی بە دۆستایەتی لەمێژینەی گەلی کورد و ڕووس کرد و جەختییشی لە پەیوەندیی بەهێزی نێوانیان لەسەر بنەمای بەها و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردەوە.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە نوێنەری (UNHCR) لە عێراق کرد
لەدیدارەکەدا، سەرەتا بەرپرسی فەرمانگە خۆشحاڵی خۆی بە دیداری شاندی ناوبراو دەربڕی. لە هەمانکاتدا، باسی لە بارودۆخی ئاوارەکان لە هەرێم و عێراق کرد و جەختی لە دابینکردنی پێداویستییەکان و هاوکاری مرۆیی ئاوارە و پەنابەران و گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان کردەوە.

ڕۆژی نیشتمانی شانشینی هۆڵەندا و ئاهەنگی لەدایکبوونی پاشا ویلیا‌م ئەلێکساندەر لە هەولێر بەرز ڕاگیرا
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە گەل و حکومەت و ستافی کونسوڵگەری هۆڵەندا لە کوردستان گەیاند و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکانییان لە هەرێم بۆ خواستن.

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتى کۆماری ئەڵمانیاى فیدراڵ کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، دوایین پەرەسەندنەکانى گۆڕەپانى سیاسى عێراق و هەرێمى کوردستان گفتوگۆى لەسەر کرا و بیروڕایان لەسەر هەلومەرجی سیاسی ئێستا ئاڵوگۆڕ کرد