Skip to the content

هەواڵەکان

بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ باڵیۆزى تازەى ئەندەنوسیا لە عیراق کۆبووەوە

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٧ سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ ئای ئەلوبیس باڵیۆزى تازەی کۆمارى ئەندەنوسیا لە عیراق کۆبوونەوە.

بەبۆنەى ٣٠ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر بڕیارى ٦٨٨ ، لە هەولێر شەقامێک بەناوی جۆن مێجەرو شەقامێک بەناوى نەواى ئارام کرا

لە یادی 30 ساڵەی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایش لەژێر چاودێریی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر، بە هەماهەنگى نێوان فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەو وەزارەتى شارەوانى دوو شەقام بەناوى "سێر جۆن مەیجەر" سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیاو "نوای ئارام" ناوزەدکران.

سەفین دزەیی لەگەڵ ياریدەدەری تازەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عیراق (UNAMI) کۆبووەوە

بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک ياریدەدەری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عیراق، ئەمڕۆ سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە خاتوو ئینگیبیۆرگ شۆلرون گیسلادوتیش و بەپرسی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەهەرێمی کوردستان کرد.

 

سەفین دزەیی لەگەڵ بەرپرسی ڕێکخراوی یۆنیسکۆ کۆبووەوە

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/٢٩ سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ پاولو فۆنتانی بەرپرسی یونیسکۆ لە عێراق کۆبووەو باسیان لە هەماهەنگی لە بواری پەروەردەو شوێنەوار کرد لە نێوان دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و ڕێکخراوی ناوبراو.

خەڵاتی (ملوانکەی زێڕین هەڵاتنی خۆر) پێشکەش بە خدر کەریم سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە کرا

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢١/٣/١٨ لە مەڕاسیمێکدا لە هەولێر بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و سۆزۆکی کۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق و بەرسانی حکومەت خەڵاتی ئیمپڕاتۆری ژاپۆن (ملوانکەی زێڕین هەڵاتنی خۆر) پێشکەش بە خدر کەریم جێگری سەرۆک شارەوانییەکان بۆ ئاشتی و سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە کرا.

باڵیۆزی عێراقی فیدراڵ لە رووسیا سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی لە رووسیا کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ دکتۆر عبدالرحمن حەمید باڵیۆزی عێراقی فیدراڵ لە رووسیا سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی لە رووسیا کرد بە بۆنەی کردنەوەی ئۆفیسی نوێی نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان لە رووسیا.

سەفین دزەیی لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لەعیراق کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە سوزوکی کۆتارۆ باڵێۆزی ژاپۆن لە عێراق و خاتوو ناگایاما یۆشیکۆ بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن لەهەرێم کرد.

سەفین دزەیی: حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرپرسیارە لە ھەرێمی کوردستانی عێراق و رێزی زۆر لە سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێ

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ ھەولێر و پوولی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە وێنەی پاپا فرانسیس و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە و نیگەرانییەکانی تاران و ئەنقەرە روونکردنەوەی دا.

سەفین دزەیی لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/3/11 سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کلێمنس زێمتنەر کونسوڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیا فیدراڵ کۆبووەوە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت بەشدارى لە ڕێوڕەسمى کۆتایی هاتنى پڕۆگرامى پەرەپێدانى دادوەرى کرد

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە، بەشدارى لە ڕێوڕەسمى کۆتایی هاتنى پڕۆگرامى پەرەپێدانى دادوەرى کرد کە لەلایەن ڕێکخراوى AXIOM Internationsl ى بەریتانى و بە هاوکارى وەزارەتى دەرەوەى بەریتانیا بۆ چەند دادوەرێکى هەرێمى کوردستان ڕێکخرابوو.