Skip to the content

هەواڵەکان

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: پێویستە راگەیاندنی وەزارەتەکان ببنە پردی نێوان حکومەت و خەڵك

د.جووتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوو کۆبوونەوەی جیادا رۆژی دووشەممە و سێشەممە رێککەوتی 9 و 10 تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020، بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ بەڕێوەبەری راگەیاندنی دامەزاراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چڕ دەکرێنەوە

سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری (د. جوتیار عادل) رۆژی سێشەممە 20 تشرینی یەكەمی 2020، بە ئامادەبوونی شێروان عەوڵا خورشید، نوێنەری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و، بەڕێوەبەری گشتیی چاپ و بڵاوكردنەوە بە وەكالەت بۆ دانانی میكانیزمیكی گونجاو بۆ هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان لە بەرانبەر نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندی هەرێمی كوردستان كۆبووە.