Skip to the content

کار و چالاکییەکان

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان هاوکاری به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتووانی كه‌مپی شاریا دابه‌ش كرد

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە هاریکاری چەند ڕێکخراوێکی ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی،  هاوکاری بەشێوەی پێداویستی ڕۆژانە و هەروەها کاش بەسەر زیانلێکەوتووانی ئاگر کەوتنەوەکەی کەمپی شاریا دابەش کرد

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کۆتایی هێنا بە وۆرکشۆپێک دەربارەی راپۆرتی دارایی

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کۆتایی هێنا بە وۆرکشۆپێک کە ئامانج لێی ڕاهێنانی چەند رێکخراوێک بوو لەسەر ئاستی هەرێم بۆ پێدانی زانیاری  بە رێکخراوەکانی تر لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوەی ڕاپۆرتی دارایی و میکانیزمی پێکەشکردنی بە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان.

شاندێکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد

شاندێکی فەرمیی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە (لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان) کۆبوونەوە

کەمپەینى هاوکارى بۆ زیانلێکەوتووانى کەمپى شاریا ڕاگەیێنرا

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە هاوکاری چەند ڕێکخراوێک کەمپینێکی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی کەمپی شاریای ڕاگەیاند.

سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداری وۆرکشۆپێکی کرد

وۆرکشۆپێک بۆ ماوەی ٣ رۆژ ئەنجام درا کە ئامانج لێی گەیشتن بوو بە نەخشەرێگایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکانی تایبەت بە ئاو وئیدارەدانی سەرچاوە ئاوییەکان بە جۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەم.

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداری پانێڵێکی وەرزشی دەکات

بارزان ئەکرەم مەنتک سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداری پانێلێکی تایبەت بە ڕۆژی وەرزشی کوردستان کرد.

سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکوومییەکان: نەهێشتنی گەندەڵی لە پێشینەی کارەکانی ئەم کابینەیەیە

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، بەشداری مەراسیمی دەستپێکردنی پڕۆژەی "برەودان بە دادپەروەری بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە عێراق" کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوبەشی پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان ـ UNDP و نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق بەڕێوە دەچێت.

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان کۆتایی هێنا بە وۆرکشۆپێکی دوو رۆژە

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان بە هاوکاری رێکخراوی USAID کۆتاییان هێنا بە وۆرکشۆپێکی دوو رۆژە بۆ بەشێک لە کارمەندانی فەرمانگە

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانى هەرێم لە هەوڵى چارەسەرى کێشەى ڕێکخراوە کوردستانییەکانە

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٦ی مەی ٢٠٢١ى زایینى، بارزان ئەکرەم مەنتک سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە نوێنەرانی بەشێک لە ڕێکخراوەکانی سەر بە فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کرد.

سەرۆکى فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، سەردانێكی مەیدانی بۆ چەند ڕێكخراوێك ئەنجام دا

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/١٦ بارزان ئەکرەم مەنتک، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان، لە سەردانێکی مەیدانی و بێئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، لە شارى هەولێر هەردوو ڕێکخراوی (کەوثەر بۆ ڕوقیەی شەرعی و رێکخراوى ماڵی ئارام)ی بەسەرکردەوە.