Skip to the content

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا کۆبووەوە و كۆمەڵێك رێككەوتنی گەڵاڵەكرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری ئەرمینیا بە جیا لەگەڵ مهر گریگۆریان، جێگری سەرۆک وەزیران و هایک چۆپانیان، وەزیری پیشەسازیی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی ئەرمینیا کۆبووەوە و لەگەڵ هەردوولا گەیشتنە كۆمەڵێك رێككەوتنی سەرەتایی.

قوباد تاڵەبانی هێرشی تیرۆریستی لەدژی هێزی پێشمەرگە بە توندی ئیدانە دەكات

بەتوندی ئیدانەى پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان لەپردێ دەکەین لەلایەن دەستە چەپەڵەکانی داعشەوە، دووپاتیشی دەکەینەوە کەدەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئە‌منی لە‌و ناوچانە‌ نە‌ھێڵرێت.

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ووشکەساڵی دەکات

ئەمڕۆ دووشەمە 26ی نیسان (ئەپریل) ی 2021 بەسەرپەرشتی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران و ئامادەبونی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو و پارێزگارانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و نوێنەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی و پلاندانان، کۆبونەوەیە‌كی تایبەت بەشێوازەکانی ڕووبەڕووبونەوەی ووشکەساڵی لەهەرێمی کوردستان بەڕێوە‌چوو.

لە دوو دیداری جیاواز دا قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا و کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا لە هەرێم كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازیکرد لە ستیڤن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و پێكەوە چەند پرسێكی جێگە بایەخی نێوان هەردوولایان تاوتوێكرد.

قوباد تاڵەبانی سە‌ردانی سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستانی كرد‌

ئەمڕۆ چوارشەممە 14 ی نیسان (ئەپریل) ی 2021 لەشاری سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستانی كرد.

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێكی ئابوری فەڕەنسا كرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە شاندێكی فەڕەنسی بەسەرۆكایەتی فرانسیۆس دی ریكۆفیس بەرپرسی بەشی ئابووری باڵیۆزخانەكانی فەرەنسا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.