Skip to the content

وەفدی باڵای هەرێم لەگەڵ لیژنەی راسپێردراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە

ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ پێنج شە‌ممە‌ 10 كانونی یەكەمی 2020 وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌ سە‌رۆكایە‌تیی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە‌گە‌ڵ ئەو لیژنە‌یەی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبووەوە كە بۆ گفتۆگۆكردن و دۆزینە‌وە‌ی چارە‌سە‌ری گونجاو و دە‌ستوری بۆ كێشە‌كانی نێوان ھە‌‌رێم و حكومەتی فیدراڵی راسپێردراوە.

وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق کۆبووەوە

وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە ‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ 2020/12/9 لە‌ بە‌غدا، لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی دارایی و نە‌وتی عێراقی كۆبووە‌وە.

قوباد تاڵەبانی: کاتی ئەوە هاتووە یاسای باری کەسێتی و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی هەموار بکرێنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە وتارێکدا کە لە کۆبوونەوەی راوێژکاریی یاسایی تایبەت بە پرسی ژنان و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکاندا پێشکەشی کرد.

قوباد تاڵەبانی پێشوازیی لە شاندێكی بەریتانیا كرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وزیران، ئە‌مڕۆ سێشە‌ممە‌ پێشوازی لە شاندێكی بەریتانی کرد كە لە جەیمس کلیڤەلی وەزیری دە‌وڵە‌ت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پێكهاتبوو.

پەیامی سەرەخۆشیی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی (د. فرسەت سۆفی) پارێزگاری هەولێر

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە 19 تشرینی دووەمی 2020 پرسەنامەیەک بەبۆنەی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانى لەگە‌ڵ نێردە دیپلۆماسییەکان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران رۆژی سێشەمە 17 تشرینی دووەمی 2020، لە دیدارێکدا لەگەڵ نێردە دیپلۆماسییەکان و ئاژانسەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان، لێكە‌وتە‌كانی تێپە‌ڕاندنی یاسای قە‌رزی ڕوونکردەوە.