Skip to the content

ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغەکانی پڕۆژەیەکی گەشتیاری ستراتیجی نیشتمانیی دەکرێت

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یە‌ك شە‌ممە‌ ٢٠٢٠/٨/٢٣ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پڕۆژەی گەشتیاری دوكان-ی کرد، کە پڕۆژەیەکی گەشتیاری ستراتیجییە‌ و دە‌كە‌وێتە‌ قە‌زای دوكانی سە‌ر بە‌ پارێزگای سلێمانی.

قوباد تاڵەبانی لە‌گە‌ڵ كونسوڵ ونوێنە‌ری وڵاتان لە‌ھە‌رێم كۆبووە‌

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لەگەڵ نزیکەی ٢٥ کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێم کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا.

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، دابان شەدەڵە وەک جێگری به‌رپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومه‌تی هەرێم دەستبەکاربوو

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی دابان شەدەڵە وەک جێگری به‌رپرسی پە‌یوە‌ندییە‌كانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: فەرمانگەی پەیوەندییەکان یەکێکە لە پایە گرنگەکانی حکومەت و وەک سەرۆکایەتیی حکومەت بە تەواوی پاڵپشتی هەنگاوەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکەین بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەرێم لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵانی ئەمەریكا و ژاپۆن كۆبووەوە و لەگەڵ كونسوڵی ئەڵمانیاش پەیوەندییەكی ئەنجامدا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، لە دوو دیداری جیادا، ئەمڕۆ ٢٨ تەمموزی ٢٠٢٠، پێشوازی لە کونسوڵی نوێی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كونسوڵی نوێی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان كرد.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم کۆبووەوە

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی، ئەمڕۆ ٦ی تەموزی ٢٠٢٠ لە‌ ھە‌ولێر، لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی دانوستانكاری لەگەڵ بەغدا كرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، رۆژی سێشەممە ٩ حوزەیرانی ٢٠٢٠ سەرپەرشتی كۆبوونەوەی شاندی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ حكومەتی عێراق كرد.