قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ (2 ئادارى 2021) لە ھەولێر پێشوازیی لە میخال سڤۆبۆدا، كونسوڵی گشتی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان کرد و لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزكردنی پەیوەندیی دوو قۆڵی و چۆنییەتی كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونی چاكسازییەكانی وڵاتی چیك کرد.

قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی ئەرمینیا لەسەر كۆمەڵێك پڕۆژە رێككەوتن
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، پێشوازیی لە ئارشاک مانوکیان، كونسوڵی گشتی ئەرمینیا لە هەرێمی كوردستان کرد و پێكەوە چەند پرۆژەیەكی هاوبەشیان تاوتوێ كرد.

قوباد تاڵەبانی لەبەغدا بەشداریی لەوێبناری كاری فەرەنسی _ عێراقی كرد
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەغدا بەشێوەی ئۆنلاین بەشداریکرد لە دیداری ئەنجومەنی کاری فەڕەنسی _ عێراقی و جەخیكردەوە، هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارامە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووە
لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 17 شوباتی 2021، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ماثیۆ تولەر كۆبووە.

قوباد تاڵەبانی و ھادی عامری كۆبوونەوە
لەمیانی سەردانەكەیان بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ 15 شوباتی 2021 شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەفدی یاوەری، لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح كۆبوونەوە.

قوباد تاڵەبانی پێشوازیی لە پزیشکی داهێنەری کورد دکتۆر ئازاد نەجاڕ کرد
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 10 شوباتی 2021 پێشوازیی لە پزیشكی داهێنەری كورد، د. ئازاد نەجاڕ کرد و پشتیوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ هەوڵ و داهێنانە ناوازەكانی دووپات كردەوە كە یەكێكیان دروستكردنی دڵی دەستكردە.