بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس وکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و کەشێکی ئارامدا ڕۆژانی جەژن بەسەر ببەن.بە ئومێدی ئەوەی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی و پەرەپێدانی ئاشتەوای ...
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
نابێت مووچە و قوتی خەڵک تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت ——- ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتی هاووڵاتیانی خۆمان دەکەین و وێڕای هەموو کۆسپ و تەگەرە و فشارەکان، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانمان باشتر بکەین.ئێمە لە قۆناغە سەختەکانی کۆرۆنا و فشارە ئابوورییە ناوچەیی و جیهانییەکان، توانیمان لە مووچەدان و سەقامگیرکردنی باری ئابووریی هەرێم بەردەوام بین ...
پەیاما پیرۆزباهیێ یا سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ب هەلکەفتا سەر ساڵا ئێزیدییان
ب هەلکەفتا هاتنا سەر ساڵا ئێزیدییان، پیرۆزباھییەکا گەرم ئاراستەی تەڤایا خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و عێراقێ و جیهانێ دکەم، ب تایبەتی ڕێزداران ميرێ ئێزدیيان و بابهشێخ و جڤاتا ڕوحانى. هیڤیدارم د کەش و سەقایەکێ ئاشتی و تەناهی و خۆشیێ دا ڤێ جەژنێ ببوورينن.ب ڤێ هەلکەفتێ، دوپاتییێ ل سەر گرنگییا بجهئینانا ڕێککەفتننامەیا شنگالێ و ئاساییکرنەڤا رەوشا دەڤەرا شنگالێ و دەرکەفتنا میلی ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 4/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی( WHO) کرد بە سەرۆکایەتی ئەحمەد زویتن بەرپرسی ڕێکخراوەکە لە عێراق. لە دیدارەکەدا ، کارو پڕۆژەکانی ڕێکخراوی تەندرستی جیهانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی لە نێوان وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێ ...
سەرۆکی حکومەت؛ هەموو هەوڵێك دەدەین كە دۆخی ئابووری لە كوردستان باشتر بكەین
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 4/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە ئێوارە خوانێکدا بەربانگی لەگەڵ ژمارەیەک لە کاسبکار و پیشەوەر و دەستگێر و دوکاندارانی شاری هەولێر کردەوە . سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوە دا لە ڕووی سیاسییەوە ئێمە هەوڵی ئەوە دەدەین كە سەقامگیریی سیاسی لە عێراق و لە كوردستانیشدا بەرقەرار بێت، ئێمە هەمیشە لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانە بووین و داوا ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە میری ئێزدییان دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 4/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییان کرد . لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێزدییان و ڕەوشی دەڤەری شنگال بەتایبەتی کرا.سەرۆکی حکومەت وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماف و داخوازییەکانی ئێزدییان، جەختیشی لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە چەکد ...