Skip to the content

سەرۆکی حکومەت : نابێت جیاکاری لەنێوان هیچ گەڕەک و ناوچەیەک بکرێت و پێویستە بە یەکسانی خزمەتگوزارییە گشتییەکانیان بۆ دابین بکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە 8/14 لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای دهۆک، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند کۆڵان و گەڕەکێکی شاری دهۆکی کرد و لە نزیکەوە گوێی لە خواست و داوکارییەکانی خەڵکی ئەو گەڕەکانە بوو.سەرۆکی حکومەت هەرەها چەند ماڵێکی لەو گەڕەکانە بەسەرکردەوە و گوتی: نابێت جیاکاری لەنێوان هیچ گەڕەک و ناوچەیەک بکرێت و پێویستە بە یەکسانی خزمەتگوزارییە گشتییەکا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی باڵای فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 8/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای فەرماندەیی گشتيى هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد کە لە جەنەرال ماتیۆ ماکفەرلین و جەنەرال جۆول ڤاول فەرماندەی گشتیی پێشوو و نوێی هاوپەیمانان پێکهاتبوو.لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت سوپاسی جەنەرال ماکفەرلین-ی کرد بۆ هەوڵ و خزمەتەکانی لە ماوەی کارکردنیدا و هیوای سەرکەوت ...

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی هاوژینی فوئاد مەعسووم دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 8/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوررستان ، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو (ڕووناک عەبدولواحید)ی هاوژینی د.فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق کرد.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە د. فوئاد مەعسووم و بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن . ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا دەکات بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 8/13 مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو. سەرۆکی حکومەت، سوپاسی باڵیۆزی کەنەدای کرد بۆ کارکردن و هەوڵەکانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کەنەدا ، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست . باڵیۆزی کەنەدا پێزانینی خۆی بۆ ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە فوئاد مەعسووم دەکات

ئەمڕۆ هەینی 8/11 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی ئاراستەی د. فوئاد مەعسووم سەركۆماری پێشووتری عێراق كرد، بۆ كۆچی دوایی خاتوو ڕووناک عەبدولواحیدی هاوژینی کە ئەمە دەقەکەیەتی؛. بەڕێز د.فوئاد مەعسووم : بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو ڕووناک عەبدولواحید-م بیست . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتی ئەمەریکا دەکات بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 8/10 مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئێرڤن هیکس کونسولی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە مەبەستی ماڵئاواییکردن و بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو. سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، سوپاسی کونسولی گشتیی ئەمەریک ...