ئەمڕۆ هەینی 6/30، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەی لە میحوەری پردێ کرد بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسین و پیرۆزبایی جەژنی قوربان .سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ستایشی خۆڕاگری و قوربانیدانی پێشمەرگەی کرد کە وەک هەمیشە بەرگری لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەن.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردست ...
![](/media/18491/49f1a680-ded1-4655-b05c-10cfa1a10f94.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان
بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن . بەو هیوایەی جەژن ببێتە مایەی تەبایی و لێبوردەیی و خێر و خۆشی و پێشکەوتنی زیاتری نیشتمانەکەما ...
![](/media/20768/img_0892.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190780000000)
سەرۆکی حکومەت: چەندین بەنداو بە جۆری جیاواز لە هەموو پارێزگا و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دروست دەکەین
ئەمڕۆ شەممە 6/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەردی بناخەی بەنداوی بەستۆڕەی دانا.سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا دووپاتیکردەوە کە وەک بەشێک لە ستراتیژ و پلانی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی ئاسایشی خوراک،چەندین بەنداو لە هەموو پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن. ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەت: بە ناوی خوای گەورە و میهرەبانبە ...
![](/media/20757/img_0889.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190780000000)
سەرۆکی حکومەت پێشوازى له پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن دەکات
ئهمڕۆ شەممە 6/24 مەسرور بارزانی سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له مار گۆرگیسى سێهەم یۆنان، پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن و شاندێكى یاوەری کرد . لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمیشی بۆ پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکه ...
![](/media/18490/d63178ba-8880-406d-9aa7-5c36a19acc5e.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کلدانی و سەرۆکی پێشووی ئەساقیفەی ئیبارشیەی کلدانیی هەولێر ، خوالێخۆشبوو د.مەتڕان مار جاک ئیسحاق-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە غیبتەی پاتریەرکی کەنیسەی کلدانی مار لویس ساکۆ و بەرێز مەتڕان مار بەشار وەردا سەرۆکی ئیبارشیەی هەولێر و کریستیانەکانی کوردستان وعێراق و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئ ...
![](/media/20751/photo_2023-06-22_15-28-13-3.jpg?center=0.36744186046511629,0.49833333333333335&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133319107980000000)
سەرۆکی حکومەت : لایەنە پهیوهندارهكانی حکومەتی هەرێم ڕادهسپێرم، ئاسانكاری زیاتر بۆ پێشخستنی كهرتی پیشهسازی بکەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی بەردی بناخەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابین- لە بناری چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر دانا .سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا دووپاتی کردەوە کە لایهنه پهیوهندارهكانی حکومەتی هەرێم ڕادهسپێرم، ئاسانكاری زیاتر بۆ پێشخستنی كهرتی پیشهسازی بکەن و هەر ئاستەنگ و لەمپەرێکیش هەبێت پێویستە لابدرێت . ...