Skip to the content

سەرۆکی حکومەت : حکومەتی هەرێمی کوردستان، باوەڕی تەواوی بە ستراتیژی بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان هەیە و کاریشی بۆ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/8 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی یادی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. لە ڕێوەرەسمەکەدا کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی یەکسانی جێندەری و تواناسازی ئافرەتانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ( UN Women ) ڕێکخرابوو، یاداشتێکی لەیەکتێگەیەشتن لە نێوان هەردوولا بۆ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە

ەمڕۆ چوارشەممە 3/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئانالێنا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە. سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ هاریکاری و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە شەڕی دژ بە داعش . هەروەها پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا دووپاتکردەوە بۆ بەجێنۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییان. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ، خۆشحاڵی خۆی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 3/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد بە سەرۆکایەتی جان کریستۆف کارێ بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای بانکی جیهانی و شاندێکی یاوەری کرد.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژە هاوبەشەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری بنیاتنانی ژێرخان و ڕێگەوبان و کاروباری کۆمەڵایەتی و کارگێڕ ...

سەرۆکی حکومەت نەخۆشخانەی دکتۆر دەخیل لە هەولێر دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، (نەخۆشخانەی دوكتۆر دەخیل)ی کردەوە .سەرۆکی حکومەت دوای ئەوەی لەلایەن خاوەن و بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەکە د.دەخیل سەعید و کارمەندانەوە پێشوازیی لێکرا، بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەرکردەوە کە یەکێکە لەو نەخۆشخانانەی پڕۆژەی ( هەژماری من ) و سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی تێدا جێبەجێ دەکرێت. ...

سەرۆکی حکومەت نەخۆشخانەی دوکتۆر سوبحی یەعقووبی بۆ منداڵان دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 7 ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، (نەخۆشخانەی دوكتۆر سوبحی یەعقووبی بۆ منداڵان) کردەوە کە تایبەتە بە فریاکەوتن و چاودێری چڕی منداڵان و لە سەر ئەرکی شێخ باز بەرزنجی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگرووپ دروست کراوە. سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە بەشە جۆراوجۆەکانی ئەم نەخۆشخانە نوێیەی بەسەر کردەوە کە یەکێکە لەو نەخۆشخانانەی بڕیارە پڕۆژەی ...

سەرۆکی حکومەت جێبەجێکردنی پڕۆژەی (هەژماری من) لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری هەولێر بەسەر دەکاتەوە

سەرۆکی حکومەت :
هیوامان وایە لە ماوەی دوو ساڵدا هەموو فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حكوومەت بتوانن سوود لەو پرۆژەیە وەربگرن