Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ى كانوونى دووه‌م، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.سەرۆکی حکومەت سوپاسی هۆڵەندای کرد بۆ هاوئاهەنگیی بەردەوامی لە گەڵ هەرێمی کوردستان کە یەکێکە لەو وڵاتانەی پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەتایبەتی لە بواری هەمەچەشەنکردنی ئابووری و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ کە لەم ڕووەوە پێشکەوتنی باش بە ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخێکی زۆرەوە، دوێنێ شەو لە ڕێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان ، چوار کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکیش بریندارە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم بە بنەماڵە و کەسوکاریان دەگەیەنم و هاوخەمیانم . هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.لە کاتێکدا بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەين، داوا لە حکومەتی تورکیا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە کۆدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ خالد ئەلفالح وەزیری وەبەرهێنانی عەڕەبستانی سعودییە كۆبووەوە . لە کۆبوونەوەکەدا ، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا تاوتوێ کرا. وەزیری وەبەرهێنانی سعودییە ، ئاماژەی بەوە دا کە بەم زووانە شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی سعودییە ، سەردانی عێرا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ئابووری ئیمارات کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ محەمەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدوڵڵا بن تۆق وەزیری ئابووری دەوڵەتی ئيمارات كۆبووەوە . لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندی و هاوئاهەنگیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشت وگوزار و حوکمڕانیی ئەلیک ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ئابووری عومان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ سەعید بن محەمەد ئەلسەقری وەزیری ئابووری سەڵتەنەی عومان کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا گفتوکۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان وسەڵتەنەی عومان کرا، بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵی کە بەم دواییانە هەناری کوردستان وەک یەکەم بەروبوومی کشتوکاڵی کوردستان ، گەیشتە بازاڕەکانی سەڵتەنەی عومان. سەرۆکی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ بشر ئەلخساونە، سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا ، برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن تاوتوێ کرا. سەرۆک وەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان و سەرۆک مە ...