Skip to the content

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی و کۆمەڵایەتیی ناوداری کوردستان مامۆستا مەلا تەیب مەلا عەبدوڵلا بەحرکەیی، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کە سوکاری بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هاوخەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکاری ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم-م بیست .خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم، نموونەى مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەر بوو، لە تەمەنى گەنجییەوە بووەتە پێشمەرگە و لە دوای ڕاپەڕینیش وەک بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و پەرلەمانتار دڵسۆزانە خزمەتی گەل و ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی واژۆکرد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، کە دەبێتە بنەمایەک بۆ سەردەمێکی نوێی هاوکاریی بەهێز و بەردەوام لە نێوان هەولێر و بەغدا. لە کۆبوونەوەکەماندا لە بەغدا، سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتیەکەی و ڕۆڵە سەرەکییەکەی لە نوێبوونەوەی هاوکاری لە نێوانماندا. ئەم رێککەوتنە، خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو وڵات دەکات ...

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆک کۆماری عێراق كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشەممە 4/4 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، له‌گه‌ڵ عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال کرا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی شاندی هەردوولا لە گەیشتن بەم ڕێککەوتنە، بەرز نرخێنرا.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، جەخت ...

بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی فیدرال ڕێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت واژۆ کرا

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی نیسانی 2023، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، لە بەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدرال محەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرال كرا، هەروەها ڕێككەوتن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا ، كە رێككەوتنێكی كاتییە تا پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتیی فید ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

ئەمڕۆ سێشەممە4/4 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.سەرۆکی حکومەت لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، بەتایبەتی قۆناغە کۆتاییەکانی ڕێککەوتنی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هە ...