Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی خێزانی شەهید و دایکی سێ شەهید دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٧/٢١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی عوسمان کرد کە خێزانی شەهید ئەحمەد مەلا گولی و دایکی سێ شەهیدە بە ناوەکانی ( مراد ، سامی ، نەزیر ). هەروەها نەوەیەکیشی شەهیدە بە ناوی ( شەعبان خەلیل عەلی ).

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری زاخۆ دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و کەسایەتییەکانی شارەکە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٧/٢١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری زاخۆی کرد و لە باڵاخانەی قایمقامیەتی زاخۆ، لە گەڵ بەرپرسانی ئیداری دەڤەرەکە کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی دەڤەری پیشەسازیی خۆراكی لە دهۆك دانا

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠٢٠/٧/٢٠ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی دەڤەری پیشەسازیی خۆراك لە شاری دهۆك داندرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٠/٧/١٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەکات

ئەمڕۆ هەینی 2020/7/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد.

بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات خرایەگەڕ

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٧/١٤ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات بە گەڕخرا.