مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی هەینی ١١ ئەیلوولی ٢٠٢٠، پەیامێک بەبۆنەی پهنجا و نۆ ساڵهی ههڵگیرسانى شۆڕشی مهزنی ئهیلوول بڵاوکردەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٩/١٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەیسەم ئەبولفول کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٩/١٠ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە دایکی دوو شەهید دەکات
رۆژی دووشەممە ٢٠٢٠/٩/٧، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەزای ئامێدی، پێشوازی لە خاتوو میسری خان مستەفا کرد کە دایکی دوو شەهیدە لە شەڕی ڕووبەڕوونەوەی تیرۆریستانی داعش کە لەگەڵ نەوەیەکی پێشمەرگەی هاتبوو بەناوی بێوار ئەحمەد کە لە شەڕی پردێ بە سەختی بریندار ببوو.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی نەخۆشخانەی کۆمەڵگەی (هیتوتێ)ی لە قەزای ئامێدی دانا
سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەکی سەد قەرەوێلەیی لە کۆمەڵگەی هیتوتێ دانا کە دەکەوێتە نێوان دێرەلووک و شیلادزێ کە بڕی چل وسێ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا وەرزی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندن بە شێوەی ئەليکترۆنی دەست پێ بکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٩/٢ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد کە تایبەت بوو بە تاووتوێ کردنی بژاردەکانی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ٢٠٢٠-٢٠٢١ لە ناوەند و دامەزراوەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان.