دەزگای گشتی کاروباری مین سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنیە جەنگییانەی بوونەتە مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتیان و ژینگە و سروشتی خاکی کوردستان لهناو دهبات
هەواڵەکان
لە پارێزگای دهۆک سەدان مین و تەقەمەنی پووچەڵ دەکرێنەوە
دەزگای گشتیی کاروباری مین لە ڕێگەی تیمەکانی مینلابەری لە سنووری پارێزگاکان، دەیان گوللە تۆپ و پاشماوەی جەنگیی لهناو برد و پووچەڵ كردهوه و ههندێكیشیانی بۆ شوێنی سەلامەت گواستهوه
لە قەزای پێنجوێن نیشانەی ناسینەوە بۆ کێڵگە مینەکان دادەندرێت
بە مەبەستی ئاگاداربوونی هاووڵاتیان لە شوێنە مینڕێژکراوەکان، دەزگەی گشتی کاروباری مین لە قەزای پێنجوێن هێما و نیشانەی ھەمیشەیی بۆ کێڵگە مینەکان دادەنێن
لە قەزای چەمچەماڵ دوو کێڵگەی مینڕێژكراو پاککرانهوه
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین له سلێمانی، له ڕێگهی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی MAG دوو زەوی مینڕێژکراوی پاككردهوه و دواتر ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانهوه.
له سێ مانگی یهكهمی ئهمساڵدا، ٢٧٩٦ پارچهی تەقەمەنی و مین لهناوبراون
له مانگهكانی (کانوونی دووەم و شوبات و ئازار) ی 2022، (٢٧٩٦)مین و تەقەمەنی و پارچەی نهتهقیوی پاشماوهی جهنگیی لهناوبراون كه مەترسیی بوون لەسەر گیانی هاووڵاتیان، کۆی ڕووبەری پاککراوهش لەو سێ مانگەدا بریتی بووە لە (١٥٦,٦١٥)م٢
لە سنووری پارێزگهی دهۆک سەدان مین و تەقەمەنی نەتەقاوە لە ناوبران
تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین - دهۆک، ژمارەیەکی زۆر لە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی نەتەقاوە لە پڕۆسەیەکدا لەناو دەبات