ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢، جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین پێشوازی لە د.جاسم عبدالعزیز حەمادی وەکیل وەزیری تەندرووستی و ژینگەی عێراق و شاندی یاوەری کرد.
هەواڵەکان
چوار کێڵگەی بە مینڕێژکراو پاک دەکرێنەوە
دەزگای گشتی کاروباری مین لە سنووری پارێزگای هەولێر بەتایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، (۵) تیمی مینلابەری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێری دەستنیشان کرد بۆ کارکردن و دەستکردن بە کاری پاکسازی لە (٤) زەوی بە مین داچێندراو.
لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون دا ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی جەنگی دۆزرانەوە
بەهۆی هاتنە خوارەوەی مین بۆ سەر ڕێگەیەک دیواربەند بۆ کێڵگە مینێک دروست دەکرێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دەزگای گشتی کاروباری مین لە پێناو سەلامەتی هاونیشتمانیان دیوار بەندێک بۆ کێڵگە مینێک کە دەکەوێتە سەر شەقامێک کە ڕێگەی نێوان قەزای ماوەت و قەزای پشدەر پێکەوە دەبەستێتەوە دروست کرا.
دەزگای گشتی کاروباری مین لە سنووری پارێزگاکاندا بە دەیان مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی لەناو دەبات
تیمی لە ناوبردنی تەقەمەنیە نەتەقاوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، لە چەند چاڵاکییەکدا زیاتر لە (٤٠) مین و پارچەی تەقەمەنیان لە ناو برد
یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان دەزگای گشتی کاروباری مین و سەنتەری مینپاکی مرۆیی ئەرمەنی واژوو کرا
لەسەردانێكدا بۆ وڵاتی ئهرمینیا بەشێوەیەکی پراکتیکی باس لە چۆنیەتی پێدانی زانیارییەکان و شێوازی مەشق پێکردن و کارکردنی کێڵگەیی لە بواری پاکسازی مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگیی نەتەقاو کرا .