بە ئامادەبوونی جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە مەڕاسمێکدا لە ناحیەی دێرەلوک سەر بە قەزای ئامێدی، لە درێژەی پڕۆسەی پاکسازیی مین لە هەرێمی کوردستان، بە ڕادەستکردنەوەی کێڵگە مینی گرێ قائید هەستان.
هەواڵەکان
هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا لە بواری پاککردنەوەی مین هاوکاری دەکەن
جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین، پێشوازی لە ڤاغیناک سارگسیان بەڕێوەبەری سەنتەری دیماینەری ئەرمەنی و ئارشاک مانۆکیان کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە کوردستان و وەفدی یاوەری کرد.
بە سەدان مین و پاشماوەی جەنگی سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران لە سنووری چۆمان لە ناوبردران
لە درێژەی کاروچالاکییەکانی تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە EOD سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مینی هەولێر، زیاتر لە ۳۱٠ مین و پارچە تەقەمەنیی جەنگییان لەناوبرد
کێڵگە مینێک لە شارباژێر پاش پاککردنەوەی ڕادەست بە خاوەنەکەی کرایەوە
کێڵگەیەکی مین لە شارباژێر پاککرایەوە و ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین و وەفدێکی باڵای فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین کۆبوونەوە
جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە ئامادەبوونی نیازی خالید جێگری سەرۆکی دەزگا پێشوازیان لە خاتوو ئیلن کۆهن بەڕێوەبەری نێودەوڵەتی فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری مین کرد
لە پارێزگای ھەڵەبجە تەقینەوەیەک ئەنجامدرا
لە درێژەی لە ناوبردنی مین و تەقەمەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/سلێمانی لە کێڵگە مینی (خۆرە تاوە سەختە) لە گوندی هاواری ناحیەی بیارە بڕی ٣٩ مین و تەقەمەنی لەلایەن تیمی تەقاندنەوە EOD لە تەقینەوەیەکدا سەرجەمی لە ناوبران.
ناوچەیەکی مین لە ئامێدی پاککرایەوە
لە قەزای ئامێدی کێڵگەی مینڕێژکراوی گرێ قائید بەسەرکەوتوویی توانرا پاکبکرێتەوە و سەرجەم مین و تەقەمەنییەکانی پووچەڵ کرایەوە.
لە پارێزگای دهۆک ڕێگایەک بۆ خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە مین پاککرایەوە
بەهەماهەنگی نێوان دەزگای گشتی کاروباری مین و وەزارەتی پێشمەرگە بەمەبەستی دانانی خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری پارێزگای دهۆک تیمەکانی مینلابەری دهۆک هەڵسان بە پاککردنەوەی ڕێگایەکی مینڕێژکراوبۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
بە دەیان پارچە مین و تەقەمەنی لە قەزای پێنجوێن تەقێندرانەوە
لە درێژەی پاککردنەوەی خاکی کوردستان لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی لە ڕێگەی تیمی تەقاندنەوەی ( EOD ) لە کێڵگەی مینی شێخە کوژراو B7 ، بڕی ٦٩ پارچە مین و تەقەمەنییان تەقاندەوە،