Skip to the content

هەواڵەکان

کرێکارانی کارگەکانی تواندنەوەی ئاسن لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی ھۆشیار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھۆشیارکردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی کۆمپانیاکانی سلێمانی ستیل و ماس سۆپەر ستیلی لە قەزای بازیان بەسەر کردەوە، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ ھۆشیارکردنەوەی کرێکارانی ئەو کارگانە بوو له‌ ڕێگه‌ی ناساندنی مین و تەقەمەنییەکان

نزیكه‌ی ٨ هەزار له‌ پاشماوه‌ی نه‌ته‌قیوی جەنگیی لە ناوبرا

 دەزگای گشتی کاروباری مین سەرجەم  ئەو مین و تەقەمەنیە جەنگییانەی بوونەتە مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتیان  و ژینگە و سروشتی خاکی کوردستان له‌ناو ده‌بات

لە پارێزگای دهۆک سەدان مین و تەقەمەنی پووچەڵ دەکرێنەوە

دەزگای گشتیی کاروباری مین لە ڕێگەی تیمەکانی مینلابەری لە سنووری پارێزگاکان، دەیان گوللە تۆپ و پاشماوەی جەنگیی له‌ناو برد و پووچەڵ كرده‌وه‌ و هه‌ندێكیشیانی بۆ شوێنی سەلامەت گواسته‌وه‌

لە قەزای پێنجوێن نیشانەی ناسینەوە بۆ کێڵگە مینەکان دادەندرێت

 بە مەبەستی ئاگاداربوونی هاووڵاتیان لە شوێنە مینڕێژکراوەکان، دەزگەی گشتی کاروباری مین  لە قەزای پێنجوێن هێما و نیشانەی ھەمیشەیی بۆ کێڵگە مینەکان دادەنێن

لە قەزای چەمچەماڵ دوو کێڵگەی مینڕێژكراو پاککرانه‌وه‌

 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین له‌ سلێمانی، له‌ ڕێگه‌ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی  MAG دوو زەوی مینڕێژکراوی پاككرده‌وه‌ و دواتر   ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانه‌وه‌.

له‌ سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ٢٧٩٦ پارچه‌ی تەقەمەنی و مین له‌ناوبراون

له‌ مانگه‌كانی (کانوونی دووەم و شوبات و ئازار) ی 2022، (٢٧٩٦)مین و تەقەمەنی و پارچەی نه‌ته‌قیوی پاشماوه‌ی جه‌نگیی له‌ناوبراون كه‌ مەترسیی بوون لەسەر گیانی هاووڵاتیان، کۆی ڕووبەری پاککراوه‌ش لەو سێ مانگەدا بریتی بووە لە (١٥٦,٦١٥)م٢

لە سنووری پارێزگه‌ی دهۆک سەدان مین و تەقەمەنی نەتەقاوە لە ناوبران

 تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین - دهۆک، ژمارەیەکی زۆر لە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی نەتەقاوە لە پڕۆسەیەکدا لەناو دەبات 

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی کۆماری چیک كۆبۆوه‌

هەولێر-هەرێمی کوردستان- عێراق ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٣/نیسانی٢٠٢٢ زاینی جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین پێشوازی لە کاڕێل کۆرتانێک كونسوڵی گشتی  کۆماری چیک  لە هەولێر کرد

سەرۆکایەتی دەزگای مین بەردەوام هەوڵ دەدات بۆ بە دەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتەکانی پیشەوەرانی مین

هەنگاوی جددی و بەردەوامی سەرۆکایەتی دەزگای مین بۆ بە دەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتەکانی پیشەوەرانی مین بەردەوامە