بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین دۆخی کەرەنتینە کشتوکاڵیەکان و چۆنیەتی پشکنینی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان لە مەرزەکانی هەرێمی کوردستان، كۆبوونهوهیهكی تایبهت بهڕێوهچوو
هەواڵەکان
هەنگاریا پشتیوانیی لە بەرەوپێشچوونی سێکتەری کشتوكاڵی لە هەرێمی کوردستان دەکات
کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ستافێکی باڵای وەزارەت، پێشوازیکرد لە ئەنتێلا تۆت کونسوڵگەری گشتی هەنگاریا لە هەولێر و میکلوش کالای بەرپرسی بازرگانی و ئابووری هەنگاریا.
حکومەتی هەرێم کار بۆ چارەسەری گرفتی بیر هەڵکۆڵین لە هەرێمی کوردستان دەکات
د.کاروان صباح بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو و بەڕیوەبەرانی ئاوی ژێرزەوی، لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن ئامێری بیر هەڵکۆڵینی هەرچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە، بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر کێشەکانی خاوەن ئامێری بیر هەڵکۆڵین ڕێکخستنەوە دۆزینەوەی وڕێگەچارەیەک بۆیان.
لە هەرێمی کوردستان کۆد بۆ بیری ئاو دادەنرێت
بە ئامانجی دروستکردنی داتابەیسێکی تۆکمە و زانستی بۆ بیرە ئاوییە مۆڵەتدارەکان، لەمەودوا کۆد دەدرێتە بیرەکان، کۆدەکان جۆر و ئامانجی بیرەکە و پارێزگاکەشی دیاری دەکات.
دروێنەکردن بۆ ھەردوو تەرزی جۆی خۆماڵی قەڵا یەک و قەڵا دوو دەستی پێکرد
یەکەمین هەنگاوی ھەڵمەتی دروێنەکردن بۆ کێڵگەی بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر دەستی پێکرد،بۆ ھەردوو تەرزی جۆی خۆماڵی(قەڵا یەک و قەڵا دوو)
سمینارەک بۆ پاراستنا ئاڤێ بتکنیکێ نو بڕێڤەچوو
ئەڤرو رێکەفتی 25/5/2022ب هەفکاریا رێخراوا (ECO CONSULT) لگەل رێڤەبەریا گشتی یا چاندنێ لدهوکێ /بەشێ شیرەتکاریا چاندنێ، ل هولا بنگەهێ شیرەتکاریا قەسروکێ و ب ئامەدەبونا (51)جوتیارێن سمینارەک برێڤەچوو
پتەوکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ وڵاتی بەلجیکا تاوتوێ کرا
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە نوێنەری حکومەتی بەلجیکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی فلاندەرز /بەلجیکا.
ئەنجوومەنی وەزارەت لەگەڵ لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆبۆوە
بەسەرپەرشتیی بێگەرد تاڵەبانی و بە ئامادەبوونی ئەنجوومەنی وەزارەت، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو
دووەمین ڕاگەیەنراوی تایبەت بە کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان
هاوتەریبی پلانی کڕینەوەی گەنم لە سایلۆکانی عێراق،
کۆمپانیای(خۆشناو) ئامادەیی دەربڕیوە بەهەمان میکانیزمی ڕاگەیەنراو کڕینەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرنەوە
عەلوەی هاوچەرخی هەولێر دەبێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەردانی گەورەترین پڕۆژەی کشتوکاڵیی کرد لە عەلوەی هاوچەرخی هەولێر، ئامانجی سەردانەکەش بۆ ئەوە بوو تا لە نزیکەوە ئاگاداری ئامادەکاری و بەرەو پێشچوونەکان بێت