Skip to the content

هەواڵەکان

زانکۆی رۆمای ئیتاڵی پاڵپشتی تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکات

 وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هەبوونی داتاو ئامار و ڕووپێوێکی گشتی بۆ سێکتەرەکانی کشتوکاڵ به‌ گرنگ ده‌زانێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانكۆی ڕۆمای ئیتاڵی هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت ده‌كات

ڕوونکردنەوەیەک سه‌باره‌ت به‌ پرۆسەی بەبازاڕکردن و وەرگرتنی گەنمی جوتیاران

شێوازی وەرگرتن و جۆری پشکنین لە سایلۆکان و دانانی تایبەتمەندیەکانی گەنم و لیژنەکان ،هیچ پەیوەندییەکی بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نییە.بەڵکو لە تایبەتمەندیەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراقە

بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە لێبڕینی (%2) ی پاڵپشتی بنەتۆی گەنمی جوتیاران

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو به‌ مەبەستی تاوتوێ کردنی پرۆسەی وەرگرتن و کڕینەوەی گەنمی جوتیاران   لەگەڵ نوێنەری هەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو کۆبۆوە 

بێگەرد تاڵەبانی پڕۆژەى وەبەرهێنانى چەوەندەرى شەکرى بتوێنى بەسەر کردەوە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە گوندی قەمتەرانی دەشتی بتوێن توێژینەوەیەکی گرنگیی زانستی لەسەر چەوەندەری شەکر بە سەر کردەوە.

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی کرد لە سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی کرد لە ئەندازیار عبدالرحمن سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان.

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی دەکات لە نەسرواللە رەشنودی سەرکۆنسولی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی کرد لە سەرکۆنسولی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران نەسرواللە رەشنودی و شاندێکی یاوەری.

ئاژانسی کۆیکا پاڵپشتی لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری دەکات لەهەرێمی کوردستان

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی کرد لە سانگ هوون چۆ ،سەرۆکی ئاژانسی رێکخراوی کۆیکا لە هەرێمی کوردستان.

بە دیاریکردنى بڕ و نرخى گەنمى جوتیاران، سوود و ستراتیژیی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان دەرکەوتن

بازاڕى فرۆشتنى گەنمى جوتیاران جووڵەیەکى بێ وێنە و چاوەڕواننەرکاوى تێ کەوتووە، ئەمەش دواى ئەوە ديت کە حکومەتى هەرێمى کوردستان لەم کابینەیەدا دەستى بە جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژە کرد کە پەیوەستن بە دابینکردنى ئاسایشى خۆراکى نێوخۆیی.

عێراق ٣٧٥ هەزار تەن گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ وەردەگرێت

دوای هەوڵە بەردەوامەکانی لێژنەیەک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە لە سەر ڕاسپاردەی بێگەرد تاڵەبانی سەردانی بەغدایان کردبوو، وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بڕیارى دا بڕێکى زۆرى گەنمى جوتیارانى کوردستان وەربگرێت.

بێگەرد تاڵەبانی بەشداری کرد لە مەڕاسیمی کردنەوەی (19) هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئەسفەهان

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەیاوەری بریکارو شاندێکی باڵای وەزارەت و سەرۆکی ژوورەکانی بازرگانی لەهەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی جێگرانی وەزیری کشتوکاڵی ئێران بەشداریی کرد لە مەڕاسیمی کردنەوەی نۆزدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی شاری ئەسفەهان.