Skip to the content

هەواڵەکان

ڕێگە بۆ هاوردەکردنی بنەتۆو بۆ کۆمپانیاکان دەکرێتەوە

لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی جووتیاران و خاوەن پڕۆژەکان بە مەبەستی دەستکەوتنی بنەتۆوی بەبڕشت و بەرهەمداری دانەوێڵەی گەنم لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رێگەی بە ھاوردەکردنی بڕی ٨٠،٠٠٠ تۆن بنەتۆوی گەنم دا.

کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندرووستی بەڕێوەچوو

ڕۆژی سێشەممە لە میانی چالاکییە هاوبەشەکاندا کۆبوونەوەیەک لە نێوان تیمی پەیوەندیداری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندرووستی بەڕێوەچوو.

هەرێمی کوردستان و چیک لە بواری کشتوکاڵدا هاوکار دەبن

ئەمڕۆ سێشەممە 2022/7/26 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە کۆنسوڵی کۆماری چیک بەڕێز کارێڵ کۆرتانێک کرد، لە دیدارەکەدا چەندین بابەتی گرنگ تاووتوێ کران.

کێشەکانی ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران تاووتوێکرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/٧/٢٦ بەسەرپەرشتیی بێگەرد تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بە ئامادەبوونی بەڕێزان د.محمد شەهاب نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری/ب.گشتیی گومرگ و تیمی پەیوەندیداری وەزارەت بەڕێوەچوو.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەدوای کێشە و داواکانی کشتیاراندا دەچێت

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٧/٢٥ بەسەرپەرشتیی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاریی وەزارەت، کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری بەڕێوەچوو.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

 بەرێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مردنی هەندێک ئاژەڵ و زەرەرمەندبوونی خاوەنی پڕۆژەیەکی گەورەی سنووری گەرمیان بڵاودەکاتەوە.

دووسەد هەزار پەنجە ماسی خرایە بەنداوی دوکانەوە

دوابەدوای دابینکردنی 180هەزار پەنجە ماسی لە لایەن هۆبەی پرۆژەی پەنجەماسیی عەنکاوە، بۆ جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک لە چوارچێوەی گرنیگدان بە پڕۆژەکانی سامانی ماسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 200 هەزار پەنجە ماسی بۆ بەنداوی دوکان دابینکرا.

لەبارەی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، دڵنیایی دەدرێتە جووتیاران

 بێگەرد تاڵەبانی سەردانی پڕۆژەی ستراتیژیی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی و خۆراکیی کارگەی جوتیاری لە پارێزگای دهۆک کرد. 

چوار بەنداو لە سنووری پارێزگای دهۆک بەسەردەکرێنەوە

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/٧/١٩بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان، یاوەر لەگەڵ بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک و تیمێکی تەکنیکی و یاسایی، سەردانی پڕۆژەی بەنداوەکانی سنووری پارێزگای دهۆکیان کرد.

تیمێکی وەزارەتی کشتوکاڵ بڕوانامەی زانکۆی نێودەوڵەتی واخنینگی بەدەستهێنا

 بە سپۆنسەری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM ،لە لایەن زانکۆی واخنینگی  نێودەوڵەتی خولێکی گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵیی بە بەشداریی بەشە جیاجیاکانی کەرتی کشتوکاڵ لە ب. گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و تیمێکی پسپۆر بە سەرپەرشتی ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەچوو