Skip to the content

هەواڵەکان

کارگەی ئاردی خۆشناو کرایەوە

له‌ شاری هەولێر  کارگەی ئاردی خۆشناو كرایه‌وه‌ كه‌ 13 کارگە و سایلۆ لەخۆ دەگرێت و ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی هەزار تەن ئارد و بەرهەمەکانی دانەوێڵەی هەیە و ئه‌م  پڕۆژەیە دەرفەتی کار بۆ سەدان گەنج و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەڕه‌خسێنێ

بێگەرد تاڵەبانی لە لەندەن بەشداریی کۆنفرانسی بووژانەوەی ئابووری عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٩/٢٧ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم، بەشداریی کرد لە کۆنفرانسی ساڵانەی  بووژانەوەی ئابووری عێراق لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا

بڕی شازدە ملیار دینار بۆ تەواوکردن و دروستکردنی بەنداوەکانی (زەلان ،چەق چەق ، گۆمەسپان )دابینکرا

ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ ته‌واوكردن و دروستكردنی به‌نداوه‌كان ته‌رخانكراوه‌  بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەبێت

هاوردەکردنی پێنچ بەرهەمی کشتوکاڵی، باجیان لەسەر هەڵگیرا

لەپێناو چاودێری و کۆنترۆڵکردنی نرخ و بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیان و خاوەن کارەکان، بڕیاردرا بە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر

ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (دی سکوێری) لوبنانی كۆبۆوه‌

بڕیاره‌ کە تیمی کۆمپانیای كۆمپانیای (دی سکوێری) لوبنانی  پرۆپۆزەڵێک ئامادە بکەن و پێشکەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی بکەن  بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵی وەکو فاکتەرێکی بەهێزی ئابووری و پیشەسازی له هەرێمی کوردستان

کۆنفرانسی ئابووری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا به‌ڕێوه‌چوو

 کەریم سلێمان بریکاری وەزارەت بە یاوەریی ڕاوێژکاری وەزارەت شەیما جەمال و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەشداربوون لە کۆنفرانسی ئابووری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا

له‌ پارێزگای دهۆک (14) هەمین پێشانگای ساڵانەی ترێ و هەنگوینی خۆماڵی به‌ڕێوه‌چوو

له‌ دەڤەری دهۆک (14) هەمین پێشانگای ساڵانەی ترێ و هەنگوینی خۆماڵی جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان  بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو  كه‌ تیایدا ( 35) جوتیار و خاوەنکار بەشداربوون و ( 86 )جۆری توخمی ترێی بەرهەمی خۆماڵی باخەکانی دەڤەری بادینان پێشکەش کران.

بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕ کردنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای دهۆک داندرا

بە ئامادەبوونی  سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتار و کەسایەتی دەڤەرەکە، بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای دهۆک ،قەزای سێمێل داندرا

کارگەی ئاردی قەیوان کرایەوە

لە چوار چێوەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە سنووری پارێزگای سلێمانی، مەڕاسیمی کردنەوەی کارگەی ئاردی قەیوان بەڕێوەچوو.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کار دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرپێچی و زیادەڕۆییەکانی سەر پڕۆژەکانی دارستان و باخداری و نەمامگەکانی هەرێمی کوردستان

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/٩/١٢ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ب.گشتی باخداری و دارستان و پاوان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم کۆبۆوە.