لە چوارەمین رۆژی خۆیان لە وڵاتی ئوردن، کە لەسەر بانگهێشتی حکومەتی هۆڵەندا، بەسەرپەرشتی کۆمانیای ئیکۆ کونسوڵت سەردانی وڵاتی ئوردنیان کردووە بۆ مەبەستی سەردانیکردنی پرۆژە کشتوکاڵیەکانی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/3/14 شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ژمارەیەک دکتۆری کۆڵێژی کشتوکاڵی و جوتیار و وەبەرهێنی کوردستانی، سەردانی سێ پرۆژەی کشتوکاڵیان کرد لە چەند ناوچەیەکی جیا جیا لە وڵاتی ئوردن.
هەواڵەکان
شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ بەشداری لە خولێکی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی IHD سەردانی عەمانی پایتەختی ئوردن دەکەن
ئەمڕۆ هەینی 2021/3/12 بەبەشداری شاندێک لەفەرمانبەرانی وەزارتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و چەند دکتۆرێکی کۆلێژی کشتوکاڵی دهۆک و سلێمانی و چەند وەبەرهێن و جوتیارێکی کوردستانی سیمینارێک بەناو نیشانی( پەرەپێدانی بواری کشتوکاڵی) لە لایەن کۆمپانیای ئیکۆ کونسوڵت لە هۆتێل(کۆرب) لەعەمانی پایتەختی ئوردن بەڕێوە چوو.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە نوێنەری پزیشکانی ڤێتەرنەری دەکات
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری راگەیاندن و بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و بەڕێوەبەری خۆیەتی پێشوازی کرد لە نوێنەرایەتی پزیشکانی ڤێتێرنەری بۆ مەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بوون و بەدواداچوون لە هەنگاو و رێککارەکانی پرۆسەی بەهەمیشەی کردنیان.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دوو بڕیاری گرنگ بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوەخۆیی پرۆژەکانی ماسی دەردەکات
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نوسراوی ژمارە 689 لە 7/3/2021 بڕیاری قەدەغەکردنی کاتی ڕاوە ماسی بە هەموو شێوازەکان دەردەکات لە مەوسومی 15/3/2021 تا 14/6/2021.
بێگەرد تاڵەبانی لە 8 ی مارسدا خاتونێکی گەنجی خاوەن داهێنانی زانستی خەڵات دەکات
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی راوێژکار و بەڕێوەبەری راگەیاندن و بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و خانەوادەی ناوبراو لە دیوانی وەزارەت لە پێشوازیەکدا خەڵاتی ڕێزلێنان و هاندانی بەخشی بە خوێندکار (سۆما نیهاد) براوەی یەکەمی پێشبڕکێی خەڵاتی داهێنانی زانستی روانگە.
کەریم سلێمان بریکاری وەزارەت لەگەڵ خاوەن کارگەکانی جبس و جوتیارانی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی کۆبۆوە
بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبونی حسێن حەمەکەریم، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان، لەگەڵ خاوەن کارگەکانی جبس و فینگەر و جوتیارانی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی کۆبۆوە.
بەدروشمی بەرەو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، پرۆژەی دانانی بارکۆد و ستیکەر لە سەر بەرهەمی سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان لە مەڕاسیمێکدا بەفەرمی چووە بواری جێبەجێکردن
بەدروشمی بەرەو پاراستنی بەرهەمی ناوەخۆی، پرۆژەی دانانی بارکۆد و ستیکەر لەسەر بەرهەمی مریشکی سەربڕخانەی المیاس چووە بواری ناساندن و جێبەجێکردنەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی زیرەک.
ئەنجومەنی ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبونەوە و چەندین بڕیاری گرنگیان دا
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەئامادەبوونی بریکار و ڕاوێژکار و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری، کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.
ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبۆوە
ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23
ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبووە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان و لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبونەوە
ئەمڕۆ 2021/2/23 بێگەرد تاڵەبانی و ستافی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیان کرد لە د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لەپەرلەمانی کوردستان و راوێژکاری لێژنەی کشتوکاڵی.