وهزارهتی كشتوكاڵ، كار دهكات بۆ بەکار خستنەوەی کارگەی دۆشاوی تەماتەی کۆیە و دروستکردنی کارگەی پێچانەوە( پاکێجین ) و لە قوتوونانی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ سەرمایەگوزاری کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت
هەواڵەکان

بێگهرد تاڵهبانی ....داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دهكهم بەرهەمە خۆماڵییەکان بەکاربێنن
له ماوەیەکی نزیکدا چەند بەشێکی تری كارگهی دۆشاوی تهماتهی ههریر دهكرێتهوه بە تایبەتی دروستکردنی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی شەربەت و بە پاکێجکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.

هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی دەدرێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ
شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان و وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، باسیان له ڕێککەوتنی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتی ئێران لەسەر رووبارە هاوبەشەکان كرد

سریلانکا، پاڵپشتی لە بەرەو پێشچوونی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری دەکات لەهەرێمی کوردستان
وهزارهتی كشتوكاڵ و كونسوڵی سریلانكا، گفتوگۆیان كرد دهربارهی پەیوەندیی نێوانیان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و پیشەسازی کشتوکاڵی و ساخکردنەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و کردنەوەی بازاڕی ھاوبەش بەڕووی یەکتردا

کارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر، ڕۆژانە (١٥٠) تەن تەماتە لە جوتیاران وەردەگرێت
ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٧/٢٩ شاندی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ تیمی ڕاوێژکارە هۆڵەندییەکان، سەردانی کارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریریان کرد.

تیمێكی هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و ڕاوێژکارانی هۆڵەندی، سهردانی چهند كارگهیهكیان كرد له شاری سلێمانی
شاندێکی هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و تیمی ڕاوێژکاری هۆڵەندی، سەردانی چهند كارگهیهكیان كرد له پارێزگای سلێمانی، تیمی ڕاوێژكارانی هۆڵهندی سهرسام بوون به پشکنینی زانستی بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و کاری شۆردن و پاکێجین بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان

پڕۆژەیەکی شیرەمەنی لە خورماڵ، ڕۆژانە نزیکەی (٣)تەن شیر بەرهەم دێنێ
ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی 2021/7/27 تیمێكی هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و تیمی ڕاوێژکاری هۆڵەندی، سەردانی پڕۆژەی شیرەمەنی (ئاڵێ)یان کرد لە ناحیەی خورماڵ.

شاندێكی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ، سهردانی هەردوو کارگەی زەیتی زەیتونی ڕاسان و کۆمپانیای هەناری کوردستانیان كرد
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پشتیوانی هەموو ئەو جوتیارانە دەکات کە دەیانەوێ بەرهەمەکانیان هەناردەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکرێت

كێشهو گرفتهكانی چهند پڕۆژهیهكی كشتوكاڵی لە پێنجوێن چارهسهر دهكرێت
رۆژی سێ شەممە ٢٠٢١/٧/٢٦ شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،به یاوهریی د.بێوار خنسی، لەگەڵ تیمی ڕاوێژکاری هۆڵەندی، لە دەشتی پێنجوێن، سەردانی چەند پڕۆژەیەکی کشتوکاڵییان کرد.

ياداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان حکومەتی هۆڵەندا و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو واژۆکرا
بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری و هاوکاری و هەماهەنگی لهگهڵ وڵاتی هۆڵەندا لە بواری پەرەپێدانی پیشەسازی کشتوکاڵی و گرنگیدانی زیاتر بە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، وهزیری كشتوكاڵ و كونسوڵی هۆڵهندا یاداشتنامهیهكیان واژوو كرد