Skip to the content

هەواڵەکان

کێشەی گرانبوونی نرخی نان و ئارد تاوتوێ کرا

بڕیاردرا لە داهاتوودا بابەتە گرنگ و پەیوەندیدارەکان پێکەوە لە ئەنجوومەنی وەزیران باس بکرێت و گفتوگۆی لەبارەیەوە بکرێت بۆ چارەسەری خێرا بۆ گرفتی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و بەرزبوونەوەی نرخی نان لە هەرێمی کوردستان 

بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار کرد

 وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو و دەستەی گەشت و گوزار، کاری هاوبەش و هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان زیاتر ده‌كه‌ن

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی پەینی کیمیاوی

وەزارەتی کشتوکاڵ پێشنیاری کردووه‌ بە تەرخانکردنی بودجەیەک لە ڕێگەی (اعاناتی زراعی )بۆ دابینکردن و دابەشکردنی پەین و هه‌روه‌ها  داوای كردووه‌ کۆمپانیاکان لە (رسومات و باجی گومرگی ) تایبەت بە هاوردەکردنی پەین ببه‌خشرێن

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، هەموارکردنەوەی چەندین یاسا و ڕێنمایی کشتوکاڵی تاوتوێ ده‌كات

ڕۆژی سێ شەمە 2021/8/17 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی راوێژکاری وەزارەت، کۆبوونەوەی ژمارە (5) ی ئەنجوومەنی راوێژکاری ئەنجام درا.

وەزارتی کشتوکاڵ، بۆ دابەزاندنی نرخی ئالیک، داوای لابردنی باج لەسەر صۆیا و پرۆتین دەکات

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە نوسراوی ژمارە (5618) لە 15/8/2021کە ئاراستەی وەزارەتی دارای و ئابووری کراوە، پێشنیاری لابردنی باج دەکات لەسەر صویا و پرۆتین ده‌كات کە لە ئامادەکردنی ئالیک بەکاردێت 

بۆ دروستکردنی (٩) بەنداو، دوو کۆمپانیای تورکی سیمینارێکیان پێشکەش کرد

 هەردوو کۆمپانیای (بیرلیک و هایدرۆ دیزاین) ی تورکی، هاوشان له‌گه‌ڵ زیاتر لە (60) کۆمپانیای نێوخۆی و جیهانی، بۆ دروستکردنی( 9 )بەنداوە ستراتیژیەکانی هەرێمی کوردستان داخوازیی و پڕۆپۆزەڵی خۆیان پێشکەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو كردووه‌

(100 هەزار) نەمام بۆ سەوزکردنی شۆستە و شەقامەکانی سلێمانی دابین دەکرێت

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، (100 سەد هەزار) نەمام لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە مەبەستی سەوزکردنی شەقام و شۆستەکانی شاری سلێمانی دابین ده‌كات

بڕیار لەسەر کلێشەیەکی یەکگرتوی بڕوانامەی تەندروستی رووەکی درا

بە سەرپەرشتی راوێژکاری وەزارەت  بەڕێزان ب.گشتی پلاندانان و ب. گشتی باخداری و دارستان و پاوان و سەرۆکی لیژنەی هەموارکردنەوەی یاسای کەرەنتینەی کشتوکاڵی و لێپرسراوی بەشی پاراستنی رووەک لە ئاستی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کۆبونەوەیەکی هونەری گرنگ ئەنجام درا.

لە داھاتوودا گرینگی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری دەدرێ لە قەزای کۆیە

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، كار ده‌كات بۆ بەکار خستنەوەی کارگەی دۆشاوی تەماتەی کۆیە و دروستکردنی کارگەی پێچانەوە( پاکێجین ) و لە قوتوونانی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ سەرمایەگوزاری کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت 

بێگه‌رد تاڵه‌بانی ....داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌م بەرهەمە خۆماڵییەکان بەکاربێنن

له‌ ماوەیەکی نزیکدا چەند بەشێکی تری كارگه‌ی  دۆشاوی ته‌ماته‌ی هه‌ریر ده‌كرێته‌وه‌ بە تایبەتی دروستکردنی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی شەربەت و بە پاکێجکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.