ڕۆژی یەک شەممە ،2021/10/17 لە دیوانی وەزارەت بێگهرد تاڵهبانی وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، پێشوازی کرد لە د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم
هەواڵەکان

بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی هەر سێ بابەتی پەینی کیمیاوی و ماددەی قڕکەر و بنەتۆ درا
ڕۆژی سێشەممە 2021/10/12 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا.

بێگەرد تاڵەبانی بەشداربوو لە یەکەمین دیداری ساڵانەی بازرگانی لە عێراق
ڕۆژی 2021/10/3 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە یاوەری شاندێکی وەزارەت بەشداربوو لە یەکەمین دیداری ساڵانەی بازرگانی، کە لە لایەن لیژنەی نەتەوەی ئۆکرانی( ICC) بۆ بازرگانی لە عێراق بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێم و گرووپی کۆمپانیاکانی ئوکرانیا ڕێکخرابوو

کارگەی ئاردی خۆشناو کرایەوە
له شاری هەولێر کارگەی ئاردی خۆشناو كرایهوه كه 13 کارگە و سایلۆ لەخۆ دەگرێت و ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی هەزار تەن ئارد و بەرهەمەکانی دانەوێڵەی هەیە و ئهم پڕۆژەیە دەرفەتی کار بۆ سەدان گەنج و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەڕهخسێنێ

بێگەرد تاڵەبانی لە لەندەن بەشداریی کۆنفرانسی بووژانەوەی ئابووری عێراق دەکات
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٩/٢٧ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم، بەشداریی کرد لە کۆنفرانسی ساڵانەی بووژانەوەی ئابووری عێراق لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا

بڕی شازدە ملیار دینار بۆ تەواوکردن و دروستکردنی بەنداوەکانی (زەلان ،چەق چەق ، گۆمەسپان )دابینکرا
ئهو بڕه پارهیهی بۆ تهواوكردن و دروستكردنی بهنداوهكان تهرخانكراوه بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەبێت

هاوردەکردنی پێنچ بەرهەمی کشتوکاڵی، باجیان لەسەر هەڵگیرا
لەپێناو چاودێری و کۆنترۆڵکردنی نرخ و بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیان و خاوەن کارەکان، بڕیاردرا بە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر

ڕاوێژكاری وهزارهت لهگهڵ كۆمپانیای (دی سکوێری) لوبنانی كۆبۆوه
بڕیاره کە تیمی کۆمپانیای كۆمپانیای (دی سکوێری) لوبنانی پرۆپۆزەڵێک ئامادە بکەن و پێشکەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی بکەن بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵی وەکو فاکتەرێکی بەهێزی ئابووری و پیشەسازی له هەرێمی کوردستان

کۆنفرانسی ئابووری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا بهڕێوهچوو
کەریم سلێمان بریکاری وەزارەت بە یاوەریی ڕاوێژکاری وەزارەت شەیما جەمال و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەشداربوون لە کۆنفرانسی ئابووری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا

له پارێزگای دهۆک (14) هەمین پێشانگای ساڵانەی ترێ و هەنگوینی خۆماڵی بهڕێوهچوو
له دەڤەری دهۆک (14) هەمین پێشانگای ساڵانەی ترێ و هەنگوینی خۆماڵی جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو كه تیایدا ( 35) جوتیار و خاوەنکار بەشداربوون و ( 86 )جۆری توخمی ترێی بەرهەمی خۆماڵی باخەکانی دەڤەری بادینان پێشکەش کران.