ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/2 لە رێورەسمێکدا کە لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن واژۆی لەسەر بانگهێشتنامەی سێ کۆمپانیای گەورەی جیهانی کرد بۆ ئامادەکردنی بەهای ئابوری (جدوی الاقتصادی)ی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان کرد.
هەواڵەکان

وەزیری ئاوەدانکردنەوە پێشوازی لە ژمارەیەک لە چین و توێژەکانی گەرمیان دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/2 دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پێشوازی لە بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان و ژمارەیەک لە چین و توێژە جیاوازەکانی سنوری گەرمیان کرد.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی رێگاوبان لەسنوری سلێمانی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی کرد.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کۆبونەوەی تایبەت بە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای رێگاوبانە گشتییەکان ئەنجامدەدات
بۆ رێکخستنی کارەکانی وەزارەت لەبواری پاراستنی رێگاوبانە گشتییەکان و پاراستنی گیانی بەکارهێنەرانی رێگا گشتییەکان، کۆبونەوەی لیژنەی تایبەتی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای رێگاوبانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کۆدەبێتەوە
لە دیوانی وەزارەت بە سەرپەرشتی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و ئامادەبونی بریکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت و راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەڕێوەچو.

بەم نزیکانە بەردی بناغەی پردی (توەقوت) دادەنرێت
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ئەوەی لەتواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی پارێزگای هەڵەبجە درێغی ناکەین.