رۆژی شەممە ٢٠٢١/٣/٢٧ لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید، وهزیری رۆشنبیری و لاوان و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، پەردە لەسەر پەیکەری شانۆکاری کۆچکردوو (غازی بامەڕنی) لادرا.
کار و چالاکییەکان
به بۆنهی یادەکانی ئادار و نەورۆز، هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی ، دەستی بەکارەکانی کرد
رۆژی پێنج شەممە ٢٥/٣/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان، هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی ، دەستی بەکارەکانی کرد.
لەدیداری دەزگاکانی ڕاگەیاندندا
ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/28 حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و د.سالار عوسمان بریکاری وەزارەت، پێشوازیان لە ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
کردنەوەی سەنتەری ڕۆشنبیری ئەرمەن
بەئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و پارێزگاری هەولێر و جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو جێگری وەزیری دەرەوە و سەرکونسڵی ئەرمینیا لەهەرێمی کوردستان و باڵوێزی ڕوسیا لەعێراق، سەنتەری ڕۆشنبیری ئەرمەن لەسەر قەڵای هەولێر کرایەوە.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە ژمارەیەک پسپۆری بواری دەستنوس کرد
ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 حەمەی حمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبونی ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی ناو دیوانی وەزارەت پێشوازی لە عبدولمەجید حەیدەری پسپۆری بواری دەستنوس و ژمارەیەک لێکۆڵەرکرد.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کرد.
حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکان و بەڕێوەبەرانی دیوانی وەزارەت پێشوازی لە بەڕێز عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دیداری ڕۆژبەیانی بەڕێوەچوو
ئەمرۆ پێنجشەممە 2021/2/11 بە چاودێریی و ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و له ژێر دروشمی (هزر و هەڵوێست لە خامەی مەلا جەمیل رۆژبەیانیدا) دیدارەکە دەستی بەکارەکانی کرد کەبۆماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامە و لەلایەن ناوەندی رۆشنبیری ئەدیبان و نووسەرانی کەلارەوە ڕێك خراوه و نووسەران و رۆشنبیرانی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان و دەرەوەی كوردستایش بانگهێشت كراون.
کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری لە کەلار
ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/11 لە گەلەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری کەلار حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشانگایەکی بۆ هونەرمەند عەلی تازە دێیی کردەوە
یاریگایەکی وەرزشی لەسەنگەسەر کرایەوە
ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/4 حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەشارۆچکەی سەنگەسەری دەڤەری ڕاپەڕین یاریگایەکی وەرزشی کردەوە کەلەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە.
ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی هەفتەی سلێمانی
ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/3 لە پێناوی زیاتر خزمەتکردنی شاری سڵیمانی وەک پایتەختی رۆشنبیری و شاری داهێنانی ئەدەبی و بەراسپاردەی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، لە نووسینگەی سلێمانی کٶبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو.