Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەرێوەبەری قوتابخانە تورکمانییەکان کۆبووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی فێرکردنی خوێندنی تورکمانی لەوەزارەت، لەگەڵ بەرێوەبەری قوتابخانەکانی خوێندنی تورکمانی کۆبووەوە.

ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لەسنووری پەروەردەی ناوەندی هەولێر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دوو شەممە ۲٥ی ئەیلولی۲۰۲۳،  بەچاودێری "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وەزیری پەروەردە،  لەرێورەسمێکدا  قوتابخانەی (حاجی یەحیا)ی بنەڕەتی  ١٨پۆلی   لەگەڕەکی ژیان لە سنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر کردەوە.

قوتابخانەیەکی ١٢ پۆلی لە گەڕەکی ئۆزال ستی کرایەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ۲٤ی۹ی۲۰۲۳  "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردە، قوتابخانەی( زادە)ی بنەڕەتی تێکەڵاو(12) پۆلی لە گەڕەکی ئۆزال ستی شاری هەولێر کرایەوە.

پرۆگرامەکانی ئابووری لە قۆناغی ئامادەیی بەشی خوێندنی وێژەیی گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی ٩ی ٢٠٢٣ ، لە دیوانی وەزارەت "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردە، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرامەکان پێشوازی لە لیژنەی پارێزگاکان بۆ پێداچوونەوە و گۆڕانکاریی لەپرۆگرامی ئابووری قۆناغی ئامادەیی وێژەیی ، پۆلەکانی( ١٠ و ١١ و ١٢) کرد

وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کۆنسوڵی ئیمارات دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ۱۲ی۹ی۲۰۲۳، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردە، پێشوازی له‌ بەرێز "ئەحمەد ئەلزاهری" کۆنسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر کرد.

وەزیری پەروەردە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ۱۰ی۹ی۲۰۲۳، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردە ، سێ قوتابخانەی حکومی نوێی (۱۸) پۆلی لەسنووری پەروەردەی کەلار خرانە بواری خزمەتەوە ، پاشان چەند پرۆژەیەکی پەروەردەیی بەسەرکردەوە کە لە ئێستادا کاری تێدا دەکرێت.

وەزیری پەروەردە و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین چەند پرسێکیان تاووتوێ کرد

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین کرد.