ئەمڕۆ سێشەممە ، ٢١ی ١١ی ٢٠٢٣، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردە، بەشداری لە یادی ١٠١ یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی قوتابخانەی بامەڕنێ ی بنەڕەتی لەناحییەی بامەڕنێ کرد.
هەواڵەکان
قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لە شارۆچکەی کانی قرژاڵە کرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ۱٦ی۱۱ی۲۰۲۳ "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردە، قوتابخانەی(ژیانی هاوچەرخ)ی بنەڕەتی تێکەڵاو(18) پۆلی لە گەڕەکی ژیانی هاوچەرخ لەناحیەی رزگاری سنووری قەزای خەبات لە شاری هەولێر کرایەوە.
بە مەبەستی بووژانەوەی بواری فەرهەنگی و ڕۆشنبیری وەزارەتی پەروەردە کتێبی نووسەران بێبەرامبەر چاپ دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ۱۳ی۱۱ی۲۰۲۳، بەئامادەبوونی بەڕێز جەبار جەمال غەریب ، ڕاوێژکاری وەزارەت، تەواوبوونی یازدە کتێبی نووسەران ڕاگەیاندرا کەبەشێکە لە بەرنامەی چاپکردنی کتێبی نوسەران لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە.
کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دروستکردنی قوتابخانە لە سنوورى پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو
ئهمرۆ پێنجشهممه 2023.11.2، به سهرپهرشتی ئالان حهمهسهعید ساڵح، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، كۆبوونهوهیهك سەبارەت بە پرۆژەی دروستکردنی قوتابخانە لەسنوورى پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو.
پەیمانگای پیشەیی خوێندنی ئینگلیزی لە هەولێر کرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ۱۹ی۱۰ی۲۰۲۳، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردە، بەشداری لەمەراسیمی کردنەوەی پەیمانگەی پیشەیی هەولێر خوێندنی ئینگلیزی لە شاری هەولێر کرد.
وەزیری پەروەردە بەشداری لە وۆرکشۆپی تایبەت بە خولی ڕاهێنانی وەرزشی دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱۲ی۱۰ی۲۰۲۳،"ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردە, بەشداری لە وۆرکشۆپی تایبەت بە خولی ڕاهێنانی وەرزش بۆ گەشەپێدان، کەلەلایەن وەزارەتی پەروەردە بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی GIZ ئەڵمانی خولەکە ئەنجامدرا.
لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و پەیمانگەی رۆشبیری فەرەنسی لە هەولێر واژوو کرا
ئهمڕۆ دووشەممە ڕێكهوتى۲ی۱۰ی ۲۰۲۳، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وهزيرى پهروهرده، پێشوازى له بەڕێزان "رۆدۆلف ڕیچارد" جێگری کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا و شاندێکی یاوەری لە هەرێمی کوردستان کرد.
خەڵاتکردنی پلەی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و ئەو قوتابخانانەی ئاستی چواریان بەدەست هێناوە بەڕێوە چوو
وەزیرى پەروەردە بەشداریی بەخشینی بڕوانامەی پلەی سەرپەرشتیاری بۆ سەرپەرشتیارانی نوێ و پێدانی بەڵگەنامەی ڕێزلێنان بە قوتابخانانەی کە ئاستی چواریان بەدەست هێهناوە لە هەڵسەنگاندنی دەرەکی بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۲۲ -۲۰۲۳) کرد.
وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەرێوەبەری قوتابخانە تورکمانییەکان کۆبووەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی فێرکردنی خوێندنی تورکمانی لەوەزارەت، لەگەڵ بەرێوەبەری قوتابخانەکانی خوێندنی تورکمانی کۆبووەوە.
ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لەسنووری پەروەردەی ناوەندی هەولێر بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دوو شەممە ۲٥ی ئەیلولی۲۰۲۳، بەچاودێری "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وەزیری پەروەردە، لەرێورەسمێکدا قوتابخانەی (حاجی یەحیا)ی بنەڕەتی ١٨پۆلی لەگەڕەکی ژیان لە سنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر کردەوە.