د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی لە کاردیناڵ مار لویس ساکۆ، سەرۆکی کڵێسای کلدانی لە عێراق وجیھان كرد.
هەواڵەکان
وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئایینی پیرۆزبایی له پهیڕەوانی ئایینی سائیبهی مهندائی دهكات
د. پشتیوان سادق وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئایینیی حكومهتی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایینامهیهكی ئاڕاستهی پهیڕەوانی پێكهاتهی ئایینی سائیبهی مهندائی له كوردستان كرد
وهزیری ئهوقاف و سهرۆكی كۆبهندی فیقهی عێراقی پێداگریی لە بوونى ئاشتهوایی كۆمهڵایهتی دەکەن
ڕۆژی پێنجشهممه ڕێکەوتى ٦/٥/٢٠٢١ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە دوايين وێستگەی سەردانەكەی بۆ شاری بەغدا لەگەڵ ئەحمەد حەسەن تەھای سەرۆکى کۆبەندی فیقھی عێراقی کۆ بووەوە.
لهگهڵ دیوانی وەقفە ئایینییەکانی بهغدا باسی پێکەوەژیانى ئایینى لە هەرێمى کوردستان کرا
ڕۆژی سێشهممه ڕێکەوتى ٤/٥/٢٠٢١ى زایینى، د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ هەرسێ دیوانی وەقفی سونی و شیعی و مەسیحی و هەروەها دەستەی حەج و عومرە کۆ بوونەوە.
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى ٣/٥/٢٠٢١ د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومهتی ههرێمی كوردستان، سەردانی مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخی لە پارێزگای سلێمانی کرد و لەلایەن شێخ محهمهد شێخ سالار سەرپەرشتیاری مزگەوتهكه پێشوازیان لێ کرا.
لە دیداری وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەگەڵ پیاوانی ئایینی ئەرمەنی رەوشی پێکەوەژیانی ئایینی لە کوردستان بەرز نرخێنرا
ڕۆژی سێشەممە ٢٧/٤/٢٠٢١ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ژمارەیەکی پیاوانی ئایینی ئەرمەنی کرد.
وەزارەتی ئەوقاف: بێڕێزیکردن بە قورئانى پیرۆز کارێکى ترسنۆکانە و تێکدەرانەیە
دوای ئەوەی لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا خانمێک لە نێو یەکێک لە شەقامەکانى هەولێر لاپەڕەى دڕێندراوى قورئانى پیرۆز کۆ دەکاتەوە کە فڕێدراون، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە توندی ئیدانەی ھەر کار و کردەوەیەکی لەو شێوەیەى کرد و ئەم بە کارێکی ترسنۆکانە و تێکدەرانەی لەقەڵەم دا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاڕاستەی عومرەكارانی هەرێمی كوردستان دەكات
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/١٩ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە گەشتی عومرە ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردۆتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوەی عومرەکاران کۆبووەوە
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/١٣ بە سەرپەرشتی عەباس زێباری، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بە وەکالەت و حاجی ئەکرەم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بە ئامادەبوونی کۆمپانیاکانی تایبەت بە عومرەکاران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی گەشتەکانی عومرە بەڕێوەچوو.
تاقیکردنەوەی "چەسپاندنی شیاوبوون" بۆ بوون بە پێش نوێژ و وتارخوێن لە هەولێر بەرێوەچوو
ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/١١ لە پەیمانگای کوردستانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەشداری ٤٠ فێرخواز لەسەر ئاستی پارێزگاکانی ھەرێم تاقیکردنەوەکانی (چەسپاندنی شیاوبوون) بۆ پێش بوون بە پێش نوێژ و وتارخوێنان بەڕێوەچوو.