Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیرى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێم سەردانى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخی کرد

 بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە جوڵەى بازرگانى و تاوتوێکردنى ڕێکارەکانى زیادکردنى جوڵەى بازرگانى و داهات لە دەروازەکە، وەزیری دارایی مەرزی باشماخی بەسەر کردەوە

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا كۆبووەوە

ڕۆژی چوارشەممە 25ی ئابی 2021  ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە خاتوو(دو تاينتواتچ) بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، کرد. 

وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیی لە شاندێکی بازرگانی بەریتانیا کرد

ڕۆژی یەک شەممە 2021/8/22، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەت چاوی کەوت بە شاندێکی بازرگانی و دارایی وڵاتی بەریتانیا. 

بەڕێوەبەرى چاودێرى و وردبینى و پشکنینی باجەکان: باج زیاد نەکراوە بەڵکو ڕێک خراوەتەوە تا دوور بین لە هەڵاوسان و کورتهێنانى بودجە و خزمەتگوزارى زیاتر بکەین

حکومەتى هەرێمى کوردستان لەم کابینەیەدا بڕیارى لەسەر ڕێکخستنەوەى باج لە هەرێم دا و لەسەر ئەم بنەمایە بلەڕێوەبەرایەتى گشتیی باجەکان چالاکتر بووەوە، ئابوریناسان پێیان وایە کە باج کۆڵەگەیەکى سەرەکى و بنەڕەتى گەشەى ئابوورى و بنیاتنانى ژێرخان و زیاترکردنى خزمەتگوزارییەکان و ڕێگرییە لە بەرزبوونەوەى نرخ و هەڵاوسان و کورتهێنانى بووجە، بەو مەرجەى کۆمپانیا و خاوەن کار و پیشە و هاووڵاتیان پێوەى پابەند بن.

لەسەر ئەم بنەمایە، دیمانەیەکمان لەگەڵ هاوڕێ بەختیار جەمیل بەڕێوەبەرى چاودێرى و وردبینى و پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى باجەکان ساز داوە:

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ خەزێنەکانی سنووری سلێمانی کۆبووەوە

ڕۆژی  چوارشەممە  2021/8/4،  ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری، لەگەڵ یاسین عبدالواحید بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و ستافی نووسینگە، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان لەگەڵ خەزێنەکانی سلێمانی ئەنجام دا.

وه‌زیری دارایی و ئابووری، سه‌ردانی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی دارایی سلێمانی كرد

 وه‌زیری دارایی و ئابووری، به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دا كه‌ دێنه‌ پێش ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی دارایی و رێگرن له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمانبه‌رانی سنووره‌كه‌ 

جێگری سەرۆك وەزیران: وەزیری دارایی هەمیشە جەختی لەوە كردۆتەوە لەسەر بنەمای بایۆمەتری موچە دابەش بكرێت

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد

وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ سەرجەم بەڕێوبەری گومركەكان كۆبووەوە

وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بەڕێوبەرەكانی گومرك لەسەر زیادكردنی داهات و جوڵەی بازرگانی كۆبوونەوە.

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبۆوە

ئاوات جەناب نووری: پێشمەرگە سەروەری ئەو وڵاتەیە دەبێت ڕێز لە هەموو مافەکانیان بگیرێت