Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی زانیارییەكانی بە ئەلیکترۆنی دەكات

 لە داموو دەزگا تەندروستییەكان، پڕۆژەی پەرەپێدانی سیستەمی داتا و زانیاری بۆ ئاماری خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی  كارا دەكرێتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەنگاو بەرەو جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەنێت

هەرێمی کوردستان لە قۆناغی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 1 ی ساڵی 2020 ە بۆ ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵیەکان.

 

لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان ئاسانکارى لە پشکنینى ڤایرۆسى کۆڕۆنا بۆ هاووڵاتیان دەکرێت

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى ١٥ی حوزەیرانى ٢٠٢١ى زایینى، وەزارەتى تەندرووستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر وەرگرتنی نموونە و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان کارئاسانى و ڕێنمایی نوێى بڵاو کردەوە.

بەهۆی سەرپێچیەوە نۆ كۆمپانیای دەرمان داخران

لە درێژەی چالاكییەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ كۆنترۆڵ كردنی دەرمان لە هەرێمی كوردستان نۆ کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر بە ھۆی سەرپێچییەوە داخران...

هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا تاوتوێی میكانیزمه نوێیه‌كانی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و پێدانی ڤاكسین ده‌كه‌ن

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە ئۆلیڤەر دۆکۆتیگنیس، كۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەنتەرێکی ئیماراتی بۆ ئۆتیزم لە هەولێرى پایتەخت کرایەوە

لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان سەنتەرێکى تایبەت بە نەخۆشانى ئۆتیزم کرایەوە کە لە لایەن وڵاتى ئیمارات دروست کراوە و تیایدا خزمەتگوزاری تەندروستی و کۆمەڵایەتی و ڕاهێنانەوەی نەخۆشانی ئۆتیزم پێشکەش بە تووشبووان و بنەماڵەکانیان دەکرێت.

ئاوارە و پەناهەندەکان ڤاکسێنى دژە کۆڕۆنایان لێ دەدرێت

ئەمڕۆ ڤاکسێن و هاوکاری بۆ ئاوارە و پەناهەندەکانى هەرێمى کوردستان لە لایەن مانگی سووری ئیماراتی بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی دابین کرا.

بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ستایشی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات

بەرپرسی ڕێکخراوی تەندرووستى جیهانى سەردانى هەرێم کوردستانى کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سوپاس و دەستخۆشی تایبەتی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری تەندروستی و پزیشکان و کارمەندان کرد بۆ ئەو ڕێکارانەى بەرانبەر نەخۆشی کۆڕۆنا ئەنجامیان داون.

وەزارەتی تەندروستی لەسەر پێشێلکردنى مافى نەخۆشەکەى نەخۆشخانەى پار هاتە دەنگ

وتەبێژى وەزارەتی تەندروستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر بەدواداچوونى وەزارەتەکەى بۆ پرسى ئەو نەخۆشەی کە گوایا دواى نەشتەرگەرى لە نەخۆشخانەى پارى تایبەت لە شارى هەولێر و لەبەر نەدانی پارە هێڵدراوەتەوە و ڕێگە نەدراوە بچێتە دەرەوە، ڕاگەیێنراوێکى بڵاو کردەوە.

وەزارەتى تەندرووستى پیرۆزبایی لە پەرەستاران دەکات

ئەمڕۆ ١٢ی ئایار ڕۆژی جیهانی په‌رستارانە، هەر بەم بۆنەیەوە د. سامان حسین بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پەرەستاران و فەرمانبەرانى کەرتى تەندرووستى کرد کە لە خوارەوە دەقەکەى دادەنێین.