Skip to the content

هەواڵەکان

بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگە حكومییەكان بەخۆڕایی بەردەوام دەبێت و لە تاقیگە ئەهلییەكانیش نرخەكەی كەم دەكرێتەوە

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندووە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و ڕەچاوکردنی دۆخی ئابووری و گونجاندنی ئێستای خەرجی و نرخەکانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دوای پێداچوونەوە بڕیار درا بە بەردەوامبوونی ئەنجامدانی پشکنین بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) بەخۆڕایی لەگەڵ کەمکردنەوەی نرخەکان لە تاقیگەکانی ڕاوێژکاری و تاقیگە و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) بەڕێژەیەکی بەرچاو.

کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشت

بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محمد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر، پێشوازی لە گەیشتنی کاروانێكی دیکەی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جۆری AstraZeneca بەریتانی کرا کە لەلایەن ئاژانسی کۆڤاکسی نێودەوڵەتی لەبەرنامەی هاوبەشی نیشتمانی عێراقی فیدڕاڵ دابینکراوە.

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئیمێرجێنسی لە شاری هەولێر بەسەركردەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/٢٤ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئیمێرجێنسی لە شاری هەولێر كرد

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێری بەسەرکردەوە و بەشداری كردنەوەی سەنتەرێكی پزیشكیشی لە هەولێر كرد

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/٢٤ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە سەردانێکی مەیدانیدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێریان بەسەرکردەوە.

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەنتەری کۆڕۆنای لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەندی هەولێر بەسەركردەوە

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٢٣ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر سەنتەری کۆڕۆنایان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەندی هەولێر بەسەرکردەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە بارەی خێرا بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆشداری دەدا

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/١٧ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی خێرا بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆشداری دایە هاوڵاتیان.

وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەی پزیشکانی عێراقی.

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/15 د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەی پزیشکانی عیراقی لە دەرەوەی وڵات.

وەڵامی پرسیارەکانی هاووڵاتییان سەبارەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا

له‌ سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ‌هه‌رێمی كوردستان تاكو ئێستا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه‌ ‌ته‌واوی پێداویستییه‌كان بۆ خه‌ڵك دابین بكات بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و په‌تایه ‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بوون.

گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بە چاودێری چڕ لە هەرێمی کوردستان کرایەوە

ئامادەبوونمان ڕێوڕەسمی کردنەوەی گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بە چاودێری چڕ بەناوی (نەخۆشخانەی لالاڤ) بە قەبارەی چل قەرەوێلەی چاودێری چڕ.

وەزارەتی تەندروستی بڕیاری بەکارهێنانی ڤاکسینی دا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بڕیاری دابەشکردن و پێدان و بەکارهێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID19ی دا کە لەلایەن سەنتەرەکانی وەرگرتنی پێکوتە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە ئەمڕۆ وە دەتواندرێت بەکاربهێنرێت وەکو قۆناغی یەکەم.