وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى باڵا ماستەر/دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) ڕادەگەیەنێت، کە لە چوارچێوەى ڕێكهوتنامهی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵاى ههرێمی كوردستان و، وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی ههنگاریا ساڵانە (٣٠) سكۆلهرشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادهگهێنێت.
هەواڵەکان
وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازی لە ڕێکخەرى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان كرد
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕێگەی بەشدارى پێکردنى ئەکادیمیستان و مامۆستایانى زانکۆکانی کوردستان پشتیوانی لە هەوڵەکانی ڕێکخەرى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات بۆ هەماهەنگی زانستی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان.
تەنها (50%) پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان پڕبۆتەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان لە سەعات (8:30)ى ئەمشەو رادەگەیەنرێت، کە (14,394) قوتابى/خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان وەرگیراون کە ئەمەش دەکاتە ڕێژەى تەنها(50%)ى پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.
کرێى خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەڕێژەى (١٠بۆ ٢٠%) کەمکرایەوە
بەلەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى ئەنجامەکانىڕێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان، بەڕێژەى (10 بۆ 20%) بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى ساڵى (2020-2021)کەمکردەوە.
وەزیرى خوێندنى باڵا تۆمارى گشتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بەسەر دەکاتەوە
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند لە ئەنجامى پێشکەشکردنى سکاڵا (3249) خوێندکاری دیکە لە زانکۆو پەیمانگەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیراون، بەم شێوەیەش کۆی وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە (52800) خوێندکار و قوتابى.
سەنتهرێكی توێژینهوهی زانستى بهئامێر و تاقیگهى نوێى سهردهم كرایەوە
لە ڕێوڕەسمێكدا، بەئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە زانكۆی سەڵاحەددین سەنتهرێكی نوێی توێژینەوەی زانستی بەئامێر و تاقیگەی سەردەمیانە كرایەوە.
بۆ یەكەمینجار لە كوردستان بهشى فرۆكهوانى لههەرێمی كوردستان كرایهوه
لە مەراسیمێكدا، كە بەئامادەبوونی د.محەمەد حوسێن نوێنهرى وهزارهتى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستى و سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و پ.د. جهوههر فهتاح سهعید سهرۆكى زانكۆى سهڵاحهدین و یاریدهرى سهرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و راگرى كۆلیژى ئهندازیارى و، سهرۆكى بهشى فرۆكهوانى و مامۆستایان، بۆ یەكەمینجار بهشى فرۆكهوانى لهكۆلیژى ئهندازیارى كرایهوه، ئهم بهشه بۆ جارى یهكهمه لهسهر ئاستى زانكۆكانى كوردستاندا لە زانكۆی سەڵاحەددین دهكرێتهوه.
ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەى فول برایت بۆ مامۆستایان بۆ ساڵى داهاتو ڕادەگەیەنێت
حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی (2021) لە چوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدانی مامۆستایان، بەرنامەی فول برایت بۆ مامۆستایان لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمى کوردستانیشەوە لە بواری (Public Health) ڕادەگەیەنێت.
وەزیرى خوێندنى باڵا چۆنیەتى بەڕێوەچونى پرۆسەى خوێندن لە زانکۆى زاخۆ بەسەردەکاتەوە
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەڵوێستى مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆکانى کوردستان بەرز دەنرخێنێت کە لەپاڵ بڵاوبونەوەى پەتاى کۆڤید 19 و کاریگەرى لەسەر بوارى دارایى، نەیانهێشت پرۆسەى خوێندن بفەوتێت و شانیان دایە بەر بۆ سەرکەوتنى پرۆسەکە.
خوێندن بە سیستمى ئاوێتە لە زانکۆکانى دهۆک بەسەرکەوتویی بەڕێوەدەچێت
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە سەردانى بۆ زانکۆى دهۆک لە مەراسیمێکدا کۆلێژى زانستە سیاسیەکانى کردەوە.