Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

سەرۆکى نوێى زانکۆى سەڵاحەدین دەستبەکار بوو

بە ئامادەبونى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە ڕێوڕەسمێکدا د. کامەران یونس، وەک سەرۆکى نوێى زانکۆى سەڵاحەدین دەستبەکاربوو

بە بەشداریى وەزیرى خوێندنى باڵا، ئەنجوومەنى سکرتاریەتى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان کۆبۆوە

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: چوارچێوەى پلانى ستراتیژى کارى وەزارەت بریتییە لە پەرەپێدان و فراوانکردنى مەوداى خوێندنى تەکنیکى و پیشەیی (TVET).

بۆ تاوتوێکردنى ڕێنماییەکانى ماستەر و دکتۆرا، ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆبۆوە

لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پلانى کارکردنى ئەمساڵ بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا و قۆناغەکانى ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) تاوتوێ کرا.

وۆرکشۆپى سەرکردایەتی لە پەروەردە و خوێندنى باڵا بەڕێوەچوو

بە ئامانجى هەماهەنگى و هاوکارى دامەزراوەکان و پەرەپێدانى تواناکان و ڕاهێنانى ستافى ئەکادیمى و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستی دامەزراوەکان، وۆرکشۆپى سەرکردایەتی لە پەروەردە و خوێندنى باڵا بەڕێوەچوو. 

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (15) پۆست له‌ زانكۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک ڕاده‌گه‌یەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پانزە‌ پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى پۆلیتەکنیکی دهۆک ڕادەگەیەنێت

وەزیرى خوێندنى باڵا سوپاس و دەستخۆشى ئاراستەى مامۆستایەکى زانکۆ دەکات

لە نێو ٢٦٥ بەشداربوو لە جیهان، ٧ بەشداربوو سکۆلەرشیپ بەدەستدەهێنن، یەکێکیان مامۆستایەکى زانکۆکانى کوردستانە.

وەزیرى خوێندنى باڵا: بۆ پەرەپێدانى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى، سوود لە ئەزموونى زانکۆکانى ئێران وەردەگرین

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: پەیوەندییە زانستییەکانمان لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانى ئێران لە ئاستێکى باشدایە و دەمانەوێت بۆ ڕیفۆرم لە خوێندنى تەکنیکى و پیشەیى سوود لە ئەزموونى زانکۆکانى ئێران وەربگرین.

وەزارەتى خوێندنى باڵا بەبێ کارتى ڤاکسین مامەڵەى هاووڵاتیان ڕایى ناكات

وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایدەگەیەنێت: لە ڕێکەوتى (١/٢/٢٠٢٢) بە دواوە پێویستە هاووڵاتیان لەکاتى سەردانیان بۆ وەزارەت کارتى وەرگرتنى ڤاکسینیان پێ بێت، بە پێچەوانەوە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانى وەزارەت بکەن بۆ ڕاییکردنى مامەڵەکانیان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا دوو پۆست لە زانکۆی کۆیە ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوو پۆستى ڕاگرى هەریەک لە فاکەڵتى پزیشکى گشتى و فاکەڵتى  پەروەردەى وەرزش لە زانکۆی کۆیە ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتن لەگەڵ (GEMS) بە هاوکاریى زانکۆى لەندەن بۆ پەرەپێدانى تواناکان ئیمزا دەکات

بە مەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى ستافى ئەکادیمى زانکۆکانى کوردستان، یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و کۆمپانیاى ڕاوێژکارى بوارى خوێندنى باڵا (GEMS) بە هاوکاریى زانکۆى لەندەن ئیمزا کرا.