بە ئامانجى باشتر و خێراتر ڕاییکردنى کاروبارەکانى پەیوەست بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە بەغداد، بە سەرپەرشتى بریکارى وەزارەت کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.
هەواڵەکان
کرێى خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان کەم کرایەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندنی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى کوردستان له گشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا (پارالێل - ئێواران) و کرێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان كهم كردهوه
وەزارەتى خوێندنى باڵا و پەروەردە بۆ تاوتوێکردنى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى زانکۆلاین کۆبوونەوە
بە ئامادەبونى بریکارى وەزارەتى پەروەردە، و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە، کۆبوونەوەى هاوبەشى نێوان هەردوو وەزارەت بۆ تاوتوێکردن و باشتر بەڕێوەچوونى پڕۆسەى وەرگرتن بەڕێوەچوو.
بە بەشداریى بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا، ئاهەنگى دەرچووانى زانکۆى لوبنانى فەڕەنسى بەڕێوەچوو
بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى: سێکتەرى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان پێویستى بە ڕیفۆڕمى جددیە، بۆ ئەمەش وەزارەتى خوێندنى باڵا هەنگاوى باشى بە ئاراستەى ڕیفۆرم دەستپێکردووە.
زانکۆلاین بۆ دەرچوانى پۆلی دوانزهی ئامادەیی کارا کرا
پرۆسهی وهرگرتنی دهرچوانی پۆلی دوانزهی ئامادهیی له زانكۆ و پەیمانگاكانی ههرێمی كوردستان دەستپێدەکات، لە ئەمڕۆوە پێنج شەممە ڕێکەوتى (2021/9/30) زانكۆلاین بۆ ماوەى (10) ڕۆژ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کەوتە كار.
وەزیرى خوێندنى باڵا ئەکادیمیاى هواوى بۆ تەکنەلۆجیاى زانیارى و گەیاندن لە زانکۆى گەرمیان دەکاتەوە
بەسەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا، ڕێوڕەسمى دەستبەکاربونى چەند پۆستێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڕێوەچوو
بەسەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا، ڕێوڕەسمى دەستبەکاربونى چەند پۆستێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڕێوەچوو
دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى دهتوانن پاسوۆرد و یوزهرنهیمهكانیان وهربگرنهوه
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)ى بۆ سەرجەم دەرچووانى قۆناغى دوانزە ئامادە کرد و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئەزموونەکان کرا.
وەزیرى خوێندنى باڵا بۆ زانکۆکان: بەڕەچاوکردنى کواڵتى، زۆرترین دەرفەتى خوێندنى گشتى بڕەخسێنن
لەکۆبونەوەیەکدا بەسەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، شێواز و پلانەکانى وەرگرتنى خوێندکاران/ قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندن تاوتوێکرا.