Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری خوێندنى باڵا 8ى مارس لە خانمانى وەزارەت پیرۆز دەکات

ئەمڕۆ دوشەممە 2021/3/8 لە رۆژی جیهانی ژناندا، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازی لە خانمانى وەزارەت كردو یادی 8ى مارسی لە خانمان بەگشتی و فەرمانبەرە خانمەکانى وەزارەت پیرۆز كرد.

وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازیکرد لە وەزیرى گواستنەوەو گەیاندن

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە ئانۆ جەوهەر وەزیرى گواستنەوەو گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان.

وەزیرى خوێندنى باڵا كۆلێژی زانستە سروشتییەكانى لە قەزای چوارتا كردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 28-2-2021 د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كۆلێژی زانستە سروشتییەكانی زانكۆی سلێمانی لە قەزای چوارتا كردەوە.

وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازى لە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئەرکمانە لەدوای نزیکەی سی ساڵ لەحوکمرانیمان، دامەزراوەکانى حکومەت بکەینە شوێنی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتیان بەگشتی و خوێندکارانی وڵاتەکەمان بەتایبەتی.

وەزیری خوێندنی باڵا پێشوازی وەفدێكی سەندیكای پزیشكانی کرد

د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشوازی لە وەفدێكی سەندیكای پزیشكانی كوردستان بەسەرۆكایەتی د.شوان قادر جێگری نەقیبی سەندیكای پزیشكانی كوردستان كرد.

بەسەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا، دووەمین کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچو

ئەمڕۆ یەکشەمە 2021/2/21 ئژیبەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دووەمین کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى کوردستان، بە ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى و نوێنەرى سەرجەم زانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچو

پەیامی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

رۆژی جیهانی زمانی دایک لە هەموو کوردستانیان پیرۆز دەکەم بەگەلی کورد و هەمو پێکهاتەو ڕەنگە جیاوازەکانەوە. بە شانازییەوە دەڵێم زمانی شیرینی کوردی، لە ڕوی مێژویی و قۆڵایی پێکهاتە بنچینەییەکانی زمان، بە یەکێک لە زمانە هەرە دەوڵەمەندەکانی میژوی مرۆڤایەتی ئەژمار دەکرێت.

بەسەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا، لیژنەى باڵاى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى کوردستان کۆبۆوە

ئەمڕۆ چوارشەمە 2021/2/17 بەسەرپەرشتى د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى کوردستان بە ئامادەبونى د. محمد حوسێن سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى و د. خەتاب ئەحمەد مستەفا بەڕێوەبەرى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و نوێنەرى سەرجەم زانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچو.

وەزیرى خوێندنى باڵا: لەبوارى پزیشکى و خزمەتى مرۆڤایەتى د. ئازاد نەجار مایەى شانازى نەتەوەییمانە

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتى 2021/2/10 د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە د. ئازاد نەجار پزیشکى ناودارى کورد.

بڕوانامەی زانكۆی (HAMK)ى فنلاندى بەسەر (٥٣) بەشداربوى پێداگۆجى دابەشكرا

لە مەراسیمێك و لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێكیدا كە بەبۆنەی دابەشکردنى بڕوانامەى زانكۆی (HAMK)ى فنلاندى بەسەر 53 بەشداربوى ڕاوندى یەکەم و دوەمى پێداگۆجى (ڕێگەکانى وانە وتنەوە) ڕێكخرابوو، لەسەرەتادا ئامادەبووان بەساتێك ڕێگرتن بۆ گیانی پاكی شەهیدان بەبێ دەنگی وەستان.