لە ناخی دڵمەوە هاوخەمی و ماتەمینی خۆم و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕادەگەیەنم بۆ کۆستی گەورەی لەدەستدانی زاناو بیرمەندو مێژونوسی مەزنی گەلەکەمان پرۆفیسۆر د.کەمال مەزهەر، لەدەستدانی ئەم زانا گەورەیە خەسارەتێکی گەورەو قەرەبوونەکراوەیە لە زانست و زانياری و عیلم و مەعریفە.
هەواڵەکان
وەزیرى خوێندنى باڵا جەژنى نەورۆز پیرۆز دەکات
بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى نەتەوەیى نەورۆز و ساڵى نوێى کوردییەوە، پیرۆزبایى گەرم ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیان و فەرمانبەرانی ئازیزی زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان و سەرجەم کۆمیونیتى ئەکادیمى کوردستان و ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەم.
وەزیرى خوێندنى باڵا و سەرۆکى دەستەى دەستپاکى کۆبونەوە
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان و وەفدى یاوەرى.
وهزیرى خوێندنى باڵا: یادکردنەوەى کارەساتى هەڵەبجە، هانمان بدات بۆ یەکڕیزى نیشتمانى
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ بهبۆنهی ساڵیادى كیمابارانی شاری ههڵهبجه، وهزیرى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستى ڕایگەیاند: پێیوستە کارەساتى هەڵەبجە تەنها بۆ یادکردنەوە نەبێت، بەڵکو ببێتە دەرفەتێک بۆ یەکریزى نیشمانى و گەیشتن بەئامانجە بەدی نەهاتوەکان.
بۆ خزمەتى فەرمانبەران، جێبەجێکردنى پرۆژەى شارى خوێندنى باڵا تاوتوێدەکرێت
ئەمڕۆ دوشەممە (2021/3/8) بەسەرپەرشتى د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کۆبونەوەى لێژنەى تایبەتمەندى وەزارەت لەگەڵ کۆمپانیاى جێبەجێکارى پرۆژەى نیشتەجێبونى شارى خوێندنى باڵا، لە سێنتەرى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى زانکۆى سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.
وەزیری خوێندنى باڵا 8ى مارس لە خانمانى وەزارەت پیرۆز دەکات
ئەمڕۆ دوشەممە 2021/3/8 لە رۆژی جیهانی ژناندا، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازی لە خانمانى وەزارەت كردو یادی 8ى مارسی لە خانمان بەگشتی و فەرمانبەرە خانمەکانى وەزارەت پیرۆز كرد.
وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازیکرد لە وەزیرى گواستنەوەو گەیاندن
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە ئانۆ جەوهەر وەزیرى گواستنەوەو گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
وەزیرى خوێندنى باڵا كۆلێژی زانستە سروشتییەكانى لە قەزای چوارتا كردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 28-2-2021 د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كۆلێژی زانستە سروشتییەكانی زانكۆی سلێمانی لە قەزای چوارتا كردەوە.
وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازى لە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئەرکمانە لەدوای نزیکەی سی ساڵ لەحوکمرانیمان، دامەزراوەکانى حکومەت بکەینە شوێنی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتیان بەگشتی و خوێندکارانی وڵاتەکەمان بەتایبەتی.
وەزیری خوێندنی باڵا پێشوازی وەفدێكی سەندیكای پزیشكانی کرد
د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشوازی لە وەفدێكی سەندیكای پزیشكانی كوردستان بەسەرۆكایەتی د.شوان قادر جێگری نەقیبی سەندیكای پزیشكانی كوردستان كرد.