Skip to the content

هەواڵەکان

بۆ باشترکردنى خزمەتەکان و کەمکردنەوەى رۆتین، وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆرتاڵى خزمەت کاراتر دەکات

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت بۆ باشترکردنى خزمەتەکان و کەمکردنەوەى رۆتین، لەڕێگەى پۆرتاڵى خزمەت، خزمەتەکانمان بۆ هاوڵاتیان و مامۆستایان و کۆمیونیتى ئەکادیمى کوردستان فراوانتر دەکەین.

وەزیرى خوێندنى باڵا: دەبێت لە پرۆگرامەکانى خوێندن بایەخى زیاتر بە کلتور و شوێنەوارناسی بدرێت

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لەپاڵ بایەخدان بە زمان و ئەدەبى کوردى، کلتور وەک چەمکێکی فراوان کە کۆی کەلەپوری کۆمەڵایەتی رابردو و ئێستای کۆمەڵگە دەگرێتەوە، پێویستە بایەخى زیاترى پێبدرێت و کلتور و شوێنەوارناسى لە پرۆگرامەکانى خوێندن ڕەنگبداتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکی زانکۆی کۆیە ڕادەگەێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى سەرۆکى زانکۆیی کۆیە ڕادەگەێنێت

بریکارى وەزیرى خوێندنى باڵا: دەبێ وەک پڕۆژەیەکى ستراتیژى نیشتیمانى مامەڵە لەگەڵ پێداگۆجى بکرێت

بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دەبێ وەک پڕۆژەیەکى ستراتیژى نیشتیمانى مامەڵە لەگەڵ پێداگۆجى بکرێت و بودجەى تایبەتى بۆ تەرخان بکرێت.

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندى سێ یەکەمەکانى زانکۆکان دەردەکات

بەمەبەستى هاندان و پاڵپشتى کردنى سێ یەکەمەکانى زانکۆکانی کوردستان کە تاکو ئێستا دانەمەزراون، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا لە خوێندنى ماستەر بۆ ساڵى (٢٠١٩-٢٠٢٠) کە لە زانکۆکان وەرگیراون بەشێوازی پارالێل، یەکەمەکان بە ڕێژەى (٧٥%) و دوەمەکان بەڕێژەى (٥٠%) و سێیەمەکان بەڕێژەى (٣٠%) لە کرێى خوێندنى ساڵی دوەمیان دادەشکێنرێت.

وەزیرى خوێندنى باڵا: بە خوێندنى ئاوێتە پڕۆسەى خوێندن بەرەو دواقۆناغ دەبەین

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سوپاسى سەرۆک زانکۆکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان دەکات کە سەرەڕاى قەیران و ئاڵنگارییەکانى بەردەم پرۆسەى خوێندن، توانیان بە سیستەمى خوێندنى ئاوێتە بەسەر ئاستەنگ و تەگەرەکان زاڵ بن و پرۆسەى خوێندن بەرەو دواقۆناغەکانى بەڕێ بکەن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر لە وڵاتى کۆریا ڕاگەیاند

کورسى خوێندنى ماستەرەکە لە وڵاتى کۆریا بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىییە لە بوارى سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان، بەرێوەبردنى گشتى ودوایین مۆڵەتیش بۆ پێشکەشکردن تا (٣١/٥/٢٠٢١)ـە.

کونسوڵى گشتیى یۆنان: خوازیارى پەیوەندییەکى بەهێزى زانستى و ئەکادیمین لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم

بەمەبەستى دروستکردنى هەماهەنگى و پەیوەندى لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى کۆمارى یۆنان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و کونسوڵى گشتى یۆنان لە هەرێمى کوردستان کۆ بوونەوە.

سەرۆک زانکۆکانى بەغداد و موستەنسەریە سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵایان کرد

ەمەبەستى پەرەپێدانى هەماهەنگى و هاوکارى زیاتر لە نێوان دامەزراوەکانى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان و عێراق و زانکۆکانى هەردوولا، وەفدێکى زانکۆکانى عێراق لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبونەوە.

وەزیرى خوێندنى باڵا بۆ یەکێتى مامۆستایان: هیوادارم پێکەوە بتوانین ڕیفۆرمی ڕیشەیی و خزمەتی زیاتری مامۆستایان بکەین

ە بۆنەی تێپەڕبوەنی (٥٩) ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پیرۆزبایى ئاراستەى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان کرد و ئەم یەکێتییەى بە خاوەن زیاتر لە نیو سەدە خەبات و قوربانیدانی بێوچان زانى و گوتى "لە ڕۆژانی سەختی خەباتدا مامۆستایان هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا بوون".