وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایدەگەیەنێت: لە ڕێکەوتى (١/٢/٢٠٢٢) بە دواوە پێویستە هاووڵاتیان لەکاتى سەردانیان بۆ وەزارەت کارتى وەرگرتنى ڤاکسینیان پێ بێت، بە پێچەوانەوە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانى وەزارەت بکەن بۆ ڕاییکردنى مامەڵەکانیان.
کار و چالاکییەکان
وەزارەتى خوێندنى باڵا دوو پۆست لە زانکۆی کۆیە ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوو پۆستى ڕاگرى هەریەک لە فاکەڵتى پزیشکى گشتى و فاکەڵتى پەروەردەى وەرزش لە زانکۆی کۆیە ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتن لەگەڵ (GEMS) بە هاوکاریى زانکۆى لەندەن بۆ پەرەپێدانى تواناکان ئیمزا دەکات
بە مەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى ستافى ئەکادیمى زانکۆکانى کوردستان، یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و کۆمپانیاى ڕاوێژکارى بوارى خوێندنى باڵا (GEMS) بە هاوکاریى زانکۆى لەندەن ئیمزا کرا.
وەزارەتى خوێندنى باڵا: خوازیارین زانکۆی هەڵەبجە ببێتە ناسنامە و شووناسی ئەکادیمی کوردستان
دووەمین ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی 2020 – 2021 بەڕێوەچوو و تیایدا نوێنەرى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: خوازیارین زانکۆی هەڵەبجە ببێتە ناسنامە و شووناسی ئەکادیمی کوردستان.
خوێندکارانى زانکۆکانى کوردستان، بەشدارى پێشبڕکێى (ICT) لەسەر ئاستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان دەکەن
وەفدێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ کونسوڵى میسر لە هەولێر کۆبۆوە
بە مەبەستى پتەوکردنى هاوکارى و هەماهەنگى لە نێوان زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتى میسر و ئامادەکارى بۆ کردنەوەى بەشى زمانى کوردى لە زانکۆى ئەسکەندەرییە، بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا سەردانى کونسوڵخانەى میسر لە شارى هەولێر دەکات.
هەردوو وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە عێراق و هەرێمى کوردستان نەخشەڕێى پێکەوە کارکردنیان دادەڕێژن
بۆ تاوتوێکردن و دیاریکردنى کێشەو گرفتە هاوبەشەکانى نێوانیان و، داڕشتنى نەخشەڕێى پێکەوەکارکردنیان، بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراقى سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کوردستانى کرد.
د.سەباح ئیبراهیم: وەزارەتى خوێندنى باڵا پشتیوانیى ئاڵوگۆڕى مەعریفى و پەرەپێدانى پەیوەندى نێوان زانکۆکان دەکات
ڕاوێژکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: وەزارەتەکەمان بەهەمو جۆرێک پشتیوانى ئاڵوگۆڕى مەعریفى و پەرەپێدانى پەیوەندى نێوان زانکۆکان دەکات، بەتایبەت لەگەڵ زانکۆ ڕەسەن و ئاستبەرزەکانى جیهان
وەزارەتى خوێندنى باڵا هەوڵ بۆ دامەزراندنى (جین بانک) بۆ دۆکومێنتکردنی داتاو زانیاری كەسوكاری جینۆسایدكراوان دەدات
وەزارەتی خوێندنی باڵا کار دەکات بۆ دامەزراندن و دروستکردنی (جین بانک) بۆ دەستکەوتن و دۆکومێنتکردنی داتا و زانیاری كەس و كاری سەربەرزی جینۆساید كراوان، بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا بەراورد بکرێت بە (DNA)ى پڕۆفایلی ئەو کەسانەی کە جینۆسایدکراون.