Skip to the content

هەواڵەکان

بە نزیكەی ٢٩٦ ملیۆن دینار چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە دەربەندیخان جێبەجێ دەكرێن

چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دەربەندیخان جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش گوژمەی (٢٩٥،٩٢٣،٠٠٠) دیناری بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان خەرج دەكات.

٥۰ تۆن خۆڵ و خاشاک لە گومرگی کۆن و ناوچەی پیشەسازی هەولێر کۆکرایەوە و فڕێدران

لە سێ هەڵمەتدا لە هەردوو ناوچەی پیشەسازیی باشوور و باكوور و گومرگی كۆنی سەوزە و میوە لە شاری هەولێر، بە بەشداری نزیكەی سەد كرێكار و ئامێری شارەوانی، نزیكەی ٥۰ تۆن خۆڵ و خاشاك كركرانەوە و فڕێدران.

ساسان عەونی: دوو پڕۆژەی باشكردنی ئاوی خاوێن لە سلێمانی و هەڵەبجە تەواو كران

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تەواوبوونی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاریی باشکردنی ئاوی خاوێنی لە پارێزگەكانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش كرد نزیكەی ۲۷۰ هەزار كەس لە پڕۆژەكان سوودمەند و تۆڕەكانی ئاویش لەو شوێنانە باشتر دەبن.

زیاتر لە ٩٥ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی درووستكردنی شەقام بۆ شارۆچكەی سێمێل خەرج كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە ٩٥ ملیۆن دینار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی درووستكردنی شەقام لە سنووری شارەوانیی سێمێل دا.

٣١ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی تەقتەق-کۆیە تەرخانکرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 31  ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی ئاوی تەقتەق-كۆیە و گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیە.

١٦٤ ملیۆن دینار بۆ پێداویستی و كەلوپەل بۆ بیرە ئاوەکانی هەولێر تەرخانکرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی ١٦٤ ملیۆن دینار بۆ كڕینی پێداویستی و كەلوپەل بۆ بیرەكانی ئاوی هەولێر.

بەشی سێیەمی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر بە ڕێژەی 60%ی كارەكانی تەواو بووە

بەشی سێیەمی پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر بە ڕێژەی 60%ی كارەكانی تەواو بووە

وڵاتی چیک هاوکاریی پێشخستنی گەشتوگوزاری کوردستان دەکات

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە کونسوڵی وڵاتی چیک لە هەرێمی کوردستان کرد و پێکەوە گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چیک لە چەندین بواری جیاوازدا کرد.

ژمارەیەك پڕۆژە لە دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار، ژمارەیەك پرۆژەی قیڕتاوكردن لە شارۆچكەكانی بەحركە و عەنكاوە و گوندی كەلەكان جێبەجێ دەكرێن.

پرۆژەی هێڵی یەكی ئاوی دووكان - سلێمانی لە كاتژمێرێكدا بڕی 3200 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ سلێمانی زیاد دەكات

كاركردن لە پرۆژەی پەرەپێدانی هێڵی یەكی ئاوی دووكان – سلێمانی بەردەوامە و دوای تەواوبوونی، توانای زیادكردنی بڕی 3200 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری هەیە.