بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی گوندی سێبەردان، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە گوژمەی نزیكەی ١٤٨ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ئەو گوندە خەرج دەكرێت.
هەواڵەکان
شەقامی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل لە زاخۆ بە سەوزایی دەڕازێندرێتەوە
بە مەبەستی جوانكردنی سیمای شەقامی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل و ڕازاندنەوەی بە چاندنی گوڵ و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە شارەكە، تیمەكانی شارەوانیی زاخۆ دەستیان كرد بە كاركردن بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێكخستنەوەی شەقامەكە.
خزمەتگوزاریی گەشتیاری بۆ گەشتیارانی تاڤگەی كانی بەست له قهزای چۆمان دابین دەكرێت
ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی قەزای چۆمانیان لە سنووری ئیدارەی سۆران كرد، تاڤگەی كانی بەست یەكێك لەو شوێنانەیە كە ئەمساڵ پێشوازی لە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار كرد
بە گوژمەی ٦٠ ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی قیڕتاوكردنی شەقام لە دهۆک جێبەجێ دەكرێت
بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری دهۆك، تیمەكانی شارەوانی دهۆك بە گوژمەی ٦٠ ملیۆن دینار دەستیان كرد بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی ڕێكخستنی شەقام و قیڕتاوكردن لە ماسیكێ.
دەست بە كارەكانی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر كرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/5/2022) بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری، شارەوانی و گەشتوگوزار، دەست بە كارەكانی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر كرا كە لەگەڵ ئاژانسی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی ژاپۆنی (جایكا) جێبەجێ دەكرێت.
شارەوانیی دهۆك بە گوژمەی ٥٢ ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی كۆنكرێتكردن لە گوندی گەڤەركێ جێبەجێ دەكات
بە گوژمەی ٥٢ ملیۆن دینار لە گوندی گەڤەركێ لە سنووری شارەوانیی ڕۆژئاوا، سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی كۆنكرێتكردن كرا، كە ئەم پڕۆژەیە بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێت.
تیمەكانی شارەوانیی ڕزگاری هەڵمەتێكی چاندنی نەمامیان بەڕێوە برد
ئەمڕۆ پێنجشەممە بە مەبەستی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری شارەوانییەكە، لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی ڕزگاری هەڵمەتێكی چاندنی نەمامی جۆراوجۆر لە جووتسایدی كەلار-ڕزگاری بەڕێوەچوو.
تیمەكانی شارەوانیی قەڵادزێ هەڵمەتێكی گەورەی خاوێنكردنەوەیان بەڕێوە برد
بە مەبەستی پاراستنی پاكوخاوێنی و ژینگەی شارۆچكەكە، هەڵمەتێكی گەورەی هەڵگرتنەوەی پاشماوە و خۆڵ و خاشاك لەنێو شارۆچكەی قەڵادزێ بەڕێوەچوو كە تێیدا خۆڵ و خاشاكێكی زۆر هەڵگیرایەوە و بۆ شوێنی تایبەت گواسترایەوە.
مەسرور بارزانی ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی نزیكەی ٢١ ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی ئیفراز 3 لە هەولێر
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 21 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی پاراستنی بۆریی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە شاری هەولێر.
شارەوانی هەولێر ڕێگەی سەرەكیی هەولێر-گوێڕى نۆژەن کردەوە
تیمی چاککردنەوەی شەقامەکانی بەڕێوەرایەتیی شارەوانیی شەش و كارگەی قیڕی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆسەكەیان بەڕێوەبرد كە تێیدا شکست و چاڵەکانی ڕێگای سەرەکی هەولێر – خەبات و گوێڕ چاككرانەوە، ئەمەش كارئاسانی بۆ هاتوچۆی شوفێران دەكات