Skip to the content

هەواڵەکان

ئەمڕۆ نزیكەی دوو هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك لەنێو شاری هەولێردا هەڵگیرایەوە

ئەمڕۆ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە پرۆسەكدا كە زیاتر لە هەزار کرێکار و ٦۰۰ ئامێرەكانی شارەوانی تێیدا بەشداربوون، نزیكەی دوو هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك هەڵگیرایەوە.

ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی پارک و باخچە و شوێنە گەشتیارییەکانى هەولێر دەکەن

لە یەکەم و دووەم ڕۆژی جەژندا ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد، هەروەها ژمارەیەكی زۆریش لە گەشتیاران سەردانی پارك و شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێریان كرد و خزمەتگوزاری باشیان پێشكەش كرا

ئەمڕۆ لە گۆمی فێڵاو ئاهەنگێكی گەورە بۆ گەشتیاران ساز دەكرێت

ئێوارەی ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی جەژندا، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامودەزگەكانی سنوورەكە، ئاهەنگێكی گەورە لە گۆمی فێڵاو كە ناوچەیەكی گەشتیارییە ساز دەكات.

لە یەكەم ڕۆژی جەژندا هەڵمەتی هەڵگرتنەوەی پاشماوەی هاووڵاتییان و گەشتیاران لە هەولێر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سەرەڕای ئەوەی پشووی فەرموو بوو، هاوكات لە یەكەم ڕۆژی جەژندا تیمەكانی شارەوانی و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێكی فراوانی خاوێنكردنەوەی پارك و باخچە و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان بەڕێوەبرد.

لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا ئامادەکاریی بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر دەڵێ  لەم جەژنەدا چەندین ڕێكاری گرنگ دەگرینەبەر وەك دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری و چاودێریكردنی میوانخانەکان و چێشتخانەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە کردنەوەی ڕێستۆرانتەکان بۆ پیشوازیكردن لە گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی.

هەڵمەتێكی فراوانی شۆردن و خاوێنكردنەوەی پارك و شوێنە گشتییەكانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو

بە مەبەستی پێشوازی و ئامادەسازیی بۆ جەژن، ئەمڕۆ شەممە لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێكی فراوانی شۆردنی شوێنە گشتییەكان و خاوێنكردنەوەی پارك و باخچەكانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

پردی ڕێگەی سەرەكیی هەولێر-كەركووك بە زیاتر لە 333 ملیۆن دینار نۆژەن دەكرێتەوە

 سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستی بە كاری نۆژەنكردنەوەی ژێر پردی ڕێگەی سەرەكیی هەولێر-كەركووك كرد و چاوەڕێ دەكرێت لە ماوەی 10 بۆ 15 ڕۆژدا تەواو بێت.

ڕووپێوی هەوایی و وردەكاری بۆ سنووری شارەوانیی هەڵشۆ ئەنجام دەدرێت

كاری ڕووپێوی هەوایی بۆ سنووری شارەوانیی هەڵشۆ بە ڕووبەری (٤٥۰۰) چوار هەزار و پێنجسەد دۆنم ئەنجام درا و هاوکات کاری ڕووپێوی وردەکاریش بۆ ماڵ بە ماڵی سنوورەكە بە ئامێری GpS و  Total Station ئەنجام دراوە.

پرۆسەی خاوێنكردنەوەی هەولێری نوێ و ژێر پردی 150 مەتری و چەند شوێنێكی دیكەی هەولێر بەڕێوەچوو

لە درێژەی كارەكانی خاوێنكردنەوەی شوێنە زیانلێكەوتووەكانی ئەو بارانە بەخوڕەی هەولێر و دەوروبەری گرتەوە، پرۆسەیەكی فراوانی خاوێنكردنەوە لە ڕێگەی سەدان ئامێر و كرێكاری شارەوانی و ژینگەپارێزەوە بەڕێوەچوو.

شارەوانیی بنەسڵاوە مەنهۆڵەكانی ئاڵتوون ستی خاوێن دەكەنەوە

تیمەكانی شارەوانیی سەرۆكایەتیی بنەسڵاوە لە ئاڵتوون ستی پرۆسەیەكی چڕی خاوێنكردنەوەی مەنهۆڵەكانیان بەڕێوەبرد وەك ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە.