وهزیری شارهوانی سەردانی گەڕەكی گردجووتیاری شاری هەولێری كرد و بەدواداچوونی بۆ پرۆسەكانی خاوێنكردنەوە و چۆنیەتی كارەكانی فراوانكردنی ڕێڕەوە سرووشتییەكانی ئاوەڕۆکان كرد.
بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان
بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی خاوێنكردنەوەی پاشماوەكانی لافاو لە گەڕەكی سەركارێز كرا
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی پڕۆسەی خاوێنكردنەوە و بەسەركردنەوەی تیمەكانی شارەوانی، سەردانی گەڕەكی سەركارێزی شاری هەولێری كرد و بە وردی بەدواداچوونی بۆ کارەکانی خاوێنکردنەوە کرد
به فەرمانی سەرۆكی حكومەت زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابهش دهكرێت
بۆ جێبەجێكردنی بڕیارێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كۆبوونەوە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی چەند پرسێكی گرنگیان تاوتوێ كرد
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوە و بابەتی پێوەری ئاو و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان تاوتوێ كران.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێكی یونیسێف پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە و وشكەساڵیان تاوتوێ كرد
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە ئۆفیسی یونیسێف لە عێراق و شاندێكی یاوەری، بابەتی هاوكارییەكانی یونیسێف و جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی سێكتەری ئاویان تاوتوێ كرد.
١٩پڕۆژە خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە ٦٧٠ملیۆن دینار لە دهۆك جێبەجێ دەكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، گوژمەیەكی بە بڕی زیاتر لە 670 ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی 19 پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك خەرج كرد.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی ڕەوەندی كورد لە سویسرا دەكات
هەردوولا هەماهەنگی و پەیوەندی نێوانیان بە گرنگ و پێویستزانی بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی سەرنج و پێشنیازەكان بۆ زیاتر بووژانەوە و خزمەتكردنی هەرێمی كوردستان
وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزار و شاندێكی یهكێتیی ئهورووپا هەماهەنگی زیاتر و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان تاوتوێ دەكەن
وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزار له كۆبوونهوهیهكدا به وردیی كاروباری شارهوانییهكانی بۆ شاندێكی یهكێتیی ئهورووپا ڕوونكردهوه و هەماهەنگی زیاتر و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان له نێوان ههردوولادا تاوتوێ كران
بە گوژمەی زياتر لە 340 ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژە لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن
كۆنفرانسی زانستیی پاراستن و پەرەپێدانی شوێنەوار و كەلەپوور بەڕێوە چوو
ساسان عەونی: سەرەڕای قەیرانی دارایی بە بڕیاری سەرۆكی حكومەت ساڵانە بڕی 900 ملیۆن دینار بۆ شوێنەوار تەرخان دەكرێت و داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش لە كۆنفرانسی داهاتدا بڕیاری دا ڕێژەی 1%ی داهاتی شارەوانییەكان بۆ شوێنەوار و كەلەپوور خەرج بكرێت.