Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

ساسان عەونی: پێویستە سیستەمی بە دیجیتاڵکردنی بەرایی و فایلەکان لە کاتێکی دیاریکراودا تەواو ببێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كاروباری سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگەكانی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەكات و جەختیش لە باشتر بەڕێكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و نەهێشتنی ڕۆتین لە فەرمانگەكان دەكاتەوە

ماستەرپلانی شاری هەولێر هەموار دەكرێتەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاژانسی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی ژاپۆنی (جایكا) لێكتێگەیشتنی پڕۆژەی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێریان بەشێوەی مینحە واژوو كرد كە پایتەختی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە دەچێتە قۆناغێكی نوێی گەشەسەندنەوە.

لە ساڵی ڕابردوودا تەنیا لە نێو شاری هەولێردا زیاتر لە 600 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك كۆكراوەتەوە

لە ساڵی ڕابردوودا تەنیا لەنێو شاری هەولێردا زیاتر لە 600هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك كۆكراوەتەوە و هەزار سەبەتەی زبڵیش لەلایەن شارەوانییەوە لە شوێنە گشتییەكان داندراون.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کەند و ڕێڕەوەکانی ئاوی لە دارەتوو و گەڕەکی ڕۆشنبیری بەسەرکردەوە

تیمەکانی شارەوانی لە دەستپێکی لافاوەکەوە تاوەکو ئێستا بە بەردەوامی بە شەو و ڕۆژ کاری خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاوەکە لەو گەڕەک و شوێنانە دەکەن کە لافاویان تێیدا ڕوویدا.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ کاری فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوە ئاوییەکانی قوشتەپە دەکات

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی تیمەکانی شارەوانی لە شارۆچکەی قوشتەپە کرد کە ئێستا سەرقاڵی فراوانکردنی کەندی سرووشتی و ڕێڕەوە ئاوییەکانن لە سنوورەکەدا.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە گردجووتیار بەدواداچوونی بۆ کاری تیمەکانی شارەوانی کرد

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ بەدواداچوونی کاری تیمەکانی شارەوانی بە مەبەستی خاوێنکردنەوە و فراوانکردنی کەندی سرووشتی و ڕێڕەوە ئاوییەکان، سەردانی گردجووتیاری کرد

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی کەندی سەرکارێز دەکات

بە بەردەوامیی بەدواداچوون بۆ کاری تیمەکانی شارەوانی و ئاستی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی خاوێنکردنەوە و فراوانکردنی کەندی سەرکارێز دەكرێت.

10 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی ملیارێك و 560 ملیۆن دینار لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

 بە گوژمەی ملیارێك و 560 ملیۆن دینار، 10 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە لە ژمارەیەك گەڕەكی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

بەدواداچوون بۆ چارەسەری ڕێڕەوەكانی ئاوەڕۆ و خاوێنكردنەوەی پاشماوەی لافاوەكەی قوشتەپە كرا

سەرجەم تیمە مرۆیی و ئامێرەكانی شارەوانی لە هەموو ئەو شوێنانە ئامادەن كە لافاویان تێدا ڕوویداوە و شەو و ڕۆژ هاوكاریی هاووڵاتییان دەكەن و پڕۆسەكانی خاوێنكردنەوە بەڕێوە دەبەن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوونی بۆ پرۆسەی خاوێنکردنەوەی پاشماوەکانی لافاوەکەی گەڕەکی ڕۆشنبیری کرد

بەشێکی گەڕەکی ڕۆشنبیری بەهۆی بارانێکی بەخوڕ، لافاوی تێدا ڕوویدا و ئێستاش بەرپرسانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و تیمە هەمەجۆرەکانی شارەوانی بە سەدان کرێکار و چەندان ئامێرەوە سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاوەکەن