Skip to the content

هەواڵەکان

بە گوژمه‌ی ٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار، دوو پڕۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبه‌جێ ده‌كرێن

 دوو پڕۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێن كە گرفتی ئاو لە بەشێكی زۆری ئەو دوو شارەدا چارەسەر دەكەن و لە كۆتایی ئەم مانگەشدا پڕۆژەكان بە فەرمی دەكرێنەوە.

زیاتر لە ٥ ملیار و ٤٥٩ ملیۆن دینار بۆ ٣٤ پڕۆژە لە شاری هەولێر تەرخان كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار  ٣٤ پڕۆژەی جۆرا و جۆر لە شاری هەولێر جێبه‌جێ ده‌كات و گوژمه‌ی ته‌رخانكراویش لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢، خه‌رج ده‌كرێت

شەش پڕۆژەی ئاو لە دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانكردنی گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی شەش پڕۆژەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە لە سنووری شارۆچكە و گوندەكانی دەوروبەری هەولێر. 

بە زیاتر لە ٣٠٨ ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت

تیمەكانی شارەوانیی دارەتووی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بە گوژمەی  زیاتر لە ٣٠٨ ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێك و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین جێبەجێ دەكەن

شەقامێکی ١٥ مەتری لە هەولێر دروست دەکرێت

لە شاری هەولێر پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی ١٥مەتری دەستی پێ كردووە و دەرخستەش بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی دیكە ئامادە كراوە کە لە ئایندەدا كار لەسەر جێبەجێكردنیان دەكرێت.

هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكانى سلێمانى بەردەوامە

لەپێناو ئاسانكاری هاتوچۆ و پاراستنی شەقامەكان، تیمەكانی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، هەڵمەتێكی فراوانی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكان بەڕێوە چوو.

هەڵمەتێكی چاندنی دار لە زاخۆ بەڕێوەچوو

تیمەكانی شارەوانیی زاخۆ هەڵمەتێكی چاندنی داریان لە شارەكە بەڕێوەبرد كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر دار چاندران و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت.

نزیكەی ٢٧٢ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ١١پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك خەرج دەكرێت

وەزاره‌تی شارەوانی و گەشتوگوزار، ١١ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك له‌ بواری دروستكردن و قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام، كۆنكرێتكردن و دابینكردنی كەلوپەل بۆ باخچەكان جێبه‌جێ ده‌كات

گوژمەی ٦٥٦ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەكی ئاو لە سنووری شەقڵاوە خەرج دەكرێت

بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاو و پڕۆژەی ئاو لە سنووری قەزای شەقڵاوە، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٦٥٦ ملیۆن دینار درا و گوژمەكەش لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر خه‌رج ده‌كرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكان لە ئیدارەی سۆران کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی  شارەوانییەكانیی ئیدارەی  سۆران کرایەوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش ئەم هەنگاوە بە ڕۆژێکی مێژوویی بۆ دەڤەری سۆران ناودەبات و دەشڵێت هیوادارین ئەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە بتوانێت خزمەت بە خەڵکی سۆران بکات.